بەڵگە.. لاهوور خۆپیشاندەرانی سلێمانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار دەهێنێت

:: AM:11:28:09/07/2020 ‌

 

چاودێرێكی سیاسی ڕای دەگەیەنێت، خۆپێشاندان بۆ هەر داواكارییەك ئاساییە، بەڵام ئەوەی نایاسایی بێت داواكردنەكە بە گوشاری لایەنێكی سیاسی بێت و بۆ بەرژەوەندی خۆپێشاندەران نەبێت، بەڵكو بۆ بەرژەوەندی كەسی بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تەمووز، ئەیووب باڵتەیی چاودێری سیاسی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بارودۆخی مووچەخۆران خراپە و ئەوەیش ڕاستییەكە ناتوانین خۆمانی لێ دەربكەین، بەڵام لەوە خراپتر ئەوەیە، كێشەی مووچە بە سیاسی بكرێت.

كاری میدیای لە تابووری پێنجەم كۆتایی هاتووە، دوای جەنگی سارد ئێستە ڕاستگۆیی و مێژووەكەت لە كاری سیاسی ڕۆڵ دەبینێت
ئەو چاودێرە گوتی، ئەمڕۆ بەشێك لە مووچەخۆرانی خانەنشینی پێشمەرگە گرد بوونەتەوە، ئەگەر سەیرێكی سایتی یەكێتـی بكەین، دوێنێ‌ ئەوانە لەگەڵ لاهوور كۆ بوونەتەوە، واتە دەتوانرێـت خوێندنەوەی بۆ بكرێت مافی خۆپێشاندانیش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار دەهێنێت.

باسی لەوەش كرد، سەردەمی كاری میدیای لە تابووری پێنجەم كۆتایی هاتووە، دوای جەنگی سارد ئێستە ڕاستگۆیی و مێژووەكەت لە كاری سیاسی ڕۆڵ دەبینێت، نەك بە سەتان هەڵە و خیانەت بتەوێت بە شتی لاوەكی لە بیر خەڵكی بەریتەوە.

دوێنێ‌ لاهوور جەنگی كۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەكی دێرین هەبوو، ئەمڕۆ هەمان ئەوانە كە ژمارەیان 15 بۆ 20 كەس دەبوو، خۆپێشاندانیان كرد و ئەمەیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە گاڵتەجاڕییەكی نوێ‌ وەسف كرا و كاردانەوەی لێ كەوتەوە.




 



وشە - رامیار جەواد