دوایین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

:: PM:09:01:09/07/2020 ‌

لە دنیا ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە هەڵكشانە و تا ئێستە چارەسەری بنبڕ بۆ پەتاكە نەدۆزراوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوایین ئاماری تووشبوون و مردنی لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو راگەیاند، كە 298 تووشبوون و 12 مردن و 64 چاكبوونەوە هەبووە.
تووشبوون لە هەرێم گەیشتە 8726 حاڵەت
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو 410 هاووڵاتی نوێ كەرەنتین كراون، بەوەیش ئێستە 1462 هاووڵاتی لە كەرەنتینن، هاوكات 2470 پشكنین ئەنجام دراون و 298 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە، 106 لە هەولێر و 107 لە سلێمانی و 56 لە گەرمیان و 20 لە راپەڕٍین و شەش لە هەڵەبجە و سێ لە دهۆك. 

هەر لەو ماوەیەدا 64 چاكبوونەوە هەبووە، 54 لە هەولێر و شەش لە راپەڕین و سێ لە هەڵەبجە و یەك لە گەرمیان، جیا لە تۆماركردنی 12 حاڵەتی مردن، حەوت لە سلێمانی و چوار لە هەولێر و یەك لە گەرمیان، بەوەیش كۆی تووشبوون لە هەرێم گەیشتە 8726 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 3072 حاڵەت بووە و مردنیش 294 حاڵەتە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل