ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه ده‌بێت ته‌مبێ بكرێت و جارێكى تر نه‌توانێت دژایه‌تى كورد بكات و رۆژئاواى كوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات به ته‌واوى دۆزى كوردى له سووریا خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و خزمه‌ت به لایه‌نێك ده‌كات.
په‌كه‌كه له هه‌وڵه دژه‌كانى له رۆژئاواى كوردستان بۆ تێكدانى دۆزى كورد له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه، هۆكارى سه‌ره‌كى ئاواره‌یی و ئازارى كوردى رۆژئاواى كوردستانه، ئێستە په‌كه‌كە ده‌ستى به‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان گرتووه و هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كورد له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وان هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن كه خزمه‌ت به دوژمن و نه‌یارانى كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه له داهاتوودا زیانى گه‌وره‌ى بۆ كێشه‌ى كورد له ناوچه‌كه هه‌بێت.
سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه گرفتى گه‌وره‌یه له به‌رده‌م كورد، ئه‌وه‌ى چه‌ندان ساڵه كورد خه‌باتى بۆ ده‌كات و خوێنى له‌پێناو دەڕژێت، په‌كه‌كه كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كات، په‌كه‌كه كارێكى كردووه خه‌ریكه مه‌ترسى له‌سه‌ر دۆزى كورد له رۆژئاواى كوردستان دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌وه بۆ داهاتووى كورد مه‌ترسیدار ده‌بێت و له ئه‌نجامیشدا رۆژئاواى كوردستان به‌ره‌و رووى دۆخێكى خراپ ده‌بێته‌وه، کە هیچ كوردێك هیواى پێ ناخوازێت.
روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه له رۆژئاواى كوردستان ده‌یكات رێگه خۆشكردنه بۆ شه‌ڕى براكوژى، كه چه‌ندان ساڵه په‌كه‌كه به‌دواى ئه‌وه‌وه‌یه، هه‌ر جاره‌ى كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى براكوژى دروستبێت، په‌كه‌كه با بچێت به‌لاى ئه‌وه‌وه كه ده‌ستى داوه‌تێ، چه‌ندان ساڵه ده‌یه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له‌ناو كاروبارى هه‌رێمى كوردستان بکات، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێم رێگرى لێ ده‌كات، به چه‌ندان شێوه هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ت و ته‌نیا به‌دواى ئه‌وه‌وه‌یه كه له سوچێكهوه شه‌ڕ دروستبێت و سه‌ربكێشێت بۆ شه‌ڕى براكوژى، په‌كه‌كه هیوا به شه‌ڕى براكوژى ده‌خوازێت، بۆیه ئه‌و كارانه ده‌كات دژى كورد و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
گوتیشى، دۆزى كورد له سووریا زۆر گرنگه، په‌كه‌كه هه‌وڵى شێواندنى ده‌دات، په‌كه‌كه كارێكى خراپ له رۆژئاوا ده‌كات، خه‌ڵكى رووبه‌ڕووى دۆخێكى مه‌ترسیدار كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌یكات هه‌مان ئه‌و كارانه‌یه كه دوژمنان و نه‌یارانى كورد كارى بۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام ناتوانن بیكه‌ن، په‌كه‌كه له رۆژئاوا به ئاشكرا باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى سوتاندووه، رۆژئاوا به ماڵى خۆى ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌مه خه‌ونه، سوتاندنى ئاڵاى كوردستان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه به جۆرێك شه‌ڕ دروستبێت.
سه‌ردار ره‌سوڵ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه له دروستبوونیه‌وه خه‌ریكى خیانه‌ته له كورد و به فه‌رمانى ئاغاكانیان ده‌جولێنه‌وه، په‌كه‌كه زۆر هه‌وڵى دروستكردنى شه‌ڕ ده‌دات له‌نێوان كورد، خۆشیان چه‌ندان جار ده‌ستپێشخه‌ریان كردووه، به‌ڵام گه‌مژه‌یی ئه‌وان له‌به‌رچاو ناگیرێت و به‌دواى ئه‌وان ناكه‌وین، له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندان جار هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و بۆمبیان بۆ دانا، به ئامانجى ئه‌وه‌ى شه‌ڕ دروستبێت و شه‌ڕیش بێننه ناو هه‌رێم.
باسى له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه ده‌سه‌ڵاتى له رۆژئاوا هه‌یه فه‌رمانڕه‌وایی دیكتاتۆرى ده‌كات، ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ى شوێنكه‌وتووى خۆى نین نه‌مێنن، بیانسڕێته‌وه و ده‌ریان بكات، ئه‌مه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى په‌كه‌كه‌یه، ئه‌وانه خاوه‌نى خۆیان نین و به‌رنامه و پیلان و نه‌خشه‌یان بۆ دانراوه، ئه‌وانه بۆ ئه‌وه دروستبوون له كورد بده‌ن، كه‌سانێكى دڵگه‌رمى كوردى هه‌ژار هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و به‌ناو شه‌ڕ و خه‌باتیان پێده‌كه‌ن گوایه دژى ئه‌وانه‌ن كه دژى كوردن، به‌ڵام خۆشیان به‌رنامه‌یان ئه‌وه‌یه له كورد بده‌ن، هه‌رجاره‌ى به جۆرێك كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ دروست بكه‌ن، په‌كه‌كه شه‌ڕى ئه‌وه ده‌كات ده‌یه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له‌ناو كاروبارى هه‌رێم بکات به‌ڵام ناتوانێت.
به‌رزان عه‌لى، چاودێرى سیاسى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌گیرێت و واز له‌و هه‌ڵوێستانه‌ى دژى كورد نه‌هێنێت دوور نییه سه‌ربكێشێت بۆ شتى تر، كه له كۆتاییدا په‌كه‌كه هۆكاره، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات خزمه‌تكردنه به دوژمنانى كورد، په‌كه‌كه ئه‌وه‌ى كارى بۆ ده‌كات وازى لێ هێناوه و هاتووه خۆى به شتێك سه‌رقاڵ كردووه كه لێدانه له كورد و له هه‌موو دنیا دژى كوردستانه.
وشه/ تایبه‌ت