جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبوونمان ئه‌وه‌بوو هاووڵاتییانى سلێمانى له‌م كاتى نه‌خۆشی و كۆرۆنایه به‌ریه‌ككه‌وتنیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ده‌شڵێت، هاتنى ئه‌و ده‌روێشانه كارێكى ترسناكه.
گرفت زۆر دروست ده‌بێت.. دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێ
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى تهمووز، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێران پڕه له ڤایرۆسى كۆرۆنا و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین تووشبووى هه‌یه، هاتنى ئه‌و ده‌روێشانه كارێكى خه‌ته‌ره و كارێكى ترسناكه بۆ سلێمانى چونكه كۆرۆنا له ئارادایه و به‌ریه‌ككه‌وتن ڕووبدات مه‌ترسیدار ده‌بێت.
زیاتر گوتی، ده‌بوو لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانى سلێمانى ڕێگریان بكردایه له هاتنى ئه‌و شه‌پۆله‌ى ده‌روێشان له ئێرانه‌وه، دوو هه‌فته‌یه دۆخه‌كه له سلێمانى له ڕووى كۆرۆنا و به‌ریه‌ككه‌وتن و تووشبوون زۆر باش بووه و پێشبینى ده‌كه‌ین هاتنى ئه‌و ده‌روێشانه دۆخه‌كه خراپتر بكات.
ڕوونى كرده‌وه، ته‌ندروستى سلێمانى بۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ پارێزگار و قائیمقام قسه‌یان كردووه له‌سه‌ر هاتنى ئه‌و ده‌روێشانه بۆ مه‌راسیمه‌كه كه‌سانی ئێرانى و عێراق و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه و ناوخۆش تێكه‌ڵ ده‌بن له‌و حاڵه‌ته‌شدا گرفت زۆر دروست ده‌بێت دۆخه‌كه بۆ ئێمه خراپتر ده‌بێت.
شایەنی باسە، هەزاران دەروێش دوێنێ پێنجشه‌م نۆى تهمووز، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە، كە سەر بە تەریقەتی قادرین و بۆ بەشداریكردن لە پرسەی رێبەرەكەیان، شێخ محەمەد كەسنەزانی، هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، كە پێش چەند رۆژێك بەهۆی نەخۆشییەوە لە دەرەوەی هەرێم كۆچی دوایی كردووە و بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی، تەرمەكەی بگەڕێندرێتەوە كوردستان.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى