وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن هەنگاوەكانیان بۆ دەست پێكردنی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ ههینى 10ى تهمووز، وەزارەتی ناوخۆ داواى لە پارێزگاكان كرد ئامادەكاری بكەن بۆ بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش بڕیاریداوە بە راگرتنی ئینتەرنێت بۆ ماوەی سێ سهعات.
وهك له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، كە ئاراستەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە داوای كردووە، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێشكەشكردنی ئاسانكاری بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵ، بۆ پۆلە كۆتاییەكان كە سبهى شهموو 11ى تهمووز دەست پێ دەكات".
زیاتر هاتووه، پێویسته هێزەكانی پۆلیس بە مەبەستی پاراستنی تاقیكردنەوەكان و پاسەوانیكردنی گواستنەوەی پرسیارەكانی سەنتەری شارەكان و گەشت شارۆكه و شارهدێیهكان ئاگادار بكرێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕای گەیاندووە، "پێویستە رێكاری تەندروستی تەواو لەلایەن تیمەكانی تەندروستی بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی هێمن و تەندروست بگیرێتەبەر".
لەلایەكی ترهوه وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕای گەیاند، "سبەی شەموو 11ى تهمووز، بەھۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیییەوە، بۆ ماوەی سێ سهعات، له سهعات ههشتى بهیانى بۆ سهعات 11ی پێشنیوەڕۆ ھێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی ھەرێمی کوردستان دەوەستێت."