فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه دوای كوشتنی قاسمی سلێمانی، دۆخی ئێرانمان خستووه‌ته ناو ئاڵۆزییه‌كی زۆره‌وه و ئێسته‌یش توانای ته‌واومان له ناوچه‌كه هه‌یه و ده‌توانین به‌رپه‌رچی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران زۆر به قورسی بده‌ینه‌وه.
جه‌نه‌ڕال كینیس ماكنزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "بلومبێرگ"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی، ئێران ئێسته هه‌ست به تواناكانی ئێمه ده‌كات و ئازاری زۆری به‌ده‌ست ئێمه‌وه چه‌شت، به تایبه‌ت له‌وكاته‌ی كه وا بیریان ده‌كرده‌وه كه پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق نه‌هێشتووه، به‌ڵام به هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆمان سه‌لماندن و پێمان گوتن كه سنووری خۆیان بزانن.
تا ئێسته‌یش شۆكی كوشتنی قاسم سلێمانی به‌ری نه‌داون
زیاتر گوتی، تاران به ته‌واوی ئه‌وه‌یشی لا ڕوون بووه‌ته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هێرش بكاته سه‌ر سه‌ربازانمان یان هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه وه‌ڵامی توند و كه‌مه‌رشكێنی ده‌درێته‌وه، ئێسته شه‌ش هه‌زار و 500 سه‌ربازمان له عێراق هه‌یه له كۆی 80 هه‌زار سه‌رباز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیا له‌وه‌یش فڕۆكه‌كانی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه‌ن، كه پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی جه‌نگین له دنیا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی
ماكنزی ده‌ڵێ، ئێسته جۆرێك له ئارامی له ململانێكان له‌گه‌ڵ تاران بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌یش بۆ ئێرانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه تا ئێسته‌یش ئه‌و گورزه‌ی له قاسمی سلێمانی درا، تووشی سه‌رسڕمانی كردوون و شێواوی به‌ری نه‌داون، بۆیه خه‌ریكن به‌خۆیاندا ده‌چنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوویان ڕه‌نگڕێژ بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانن كه ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه له عێراق بنیاتیان نا، به‌سه‌ر یه‌كدا وێرانمان كرد.