رۆژی چوارشەمیش هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

:: AM:10:41:11/07/2020 ‌
 ساڵانە بەهۆی تاقیكرنەوەكانی پۆلی 12 هێڵەكانی ئینتەنێت رادەگیرێن، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رای دەگەیەنێت، رۆژانی شەموو، سێشەم و رۆژێك هەفتەش كە تاقیكردنەوەكان دەكەوێتە چوارشەم ئینتەرنێت نامێنێت.

چوارشەم ئینتەرنێت نامێنێت
ئەمڕۆ شەموو 11ی تەمووز، هۆشەنگ میرزا گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە "وشە"ی راگەیاند، كێشەی ئینتەرنێت نییە، بەڵكو بەهۆی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ئینتەرنێت وەستێنراوە.

گوتەبێژ لەبارەی ئەوەی چەند سەعات ئینتەرنێت رادەگیرێت گوتی، لە سەعات شەشی بەیانی بۆ نۆی بەیانی رادەگیرێت و دوای ئەو كاتە هێڵەكان دەكەونەوە كار.

بەهۆی پێشكەوتنی ئامێرەكانی تەكنەلۆجیاوە، لەكاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12  گزی و قۆپییەكردن لە ساڵانی رابردوو دەكرا. بۆیە چەند ساڵێكە وەزارەتی پەروەردە داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەكات ئەو رۆژانەی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئەنجام دەدرێت، هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگیرێت. 

لەوبارەیەوە هۆشەنگ میرزا روونی كردەوە، رۆژانی شەموو لەگەڵ سێشەم، هەروەها رۆژێك تاقیكردنەوەكان دەكەوێتە رۆژی چوارشەم، هێڵەكان رادەگیرێت. 

ئەمساڵ بە بەشداری زیاتر لە 144 هەزار قوتابی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ئەنجام دەدرێت و بەرێكاری توندی تەندروستییەوە بۆ پارستنی قوتابییان لە كۆرۆنا.


وشە - زریان تەها