هێڵی ئاسمانی عێراق له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ ئێران، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه ده‌توانن گه‌شتی ئێران بكه‌ن.
ده‌بێت 14 ڕۆژ له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز، هاشم نووره‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی پلیتی هێڵی ئاسمانی عێراقی و بریكاری سه‌ره‌كی له به‌غدا به "وشه" ڕاگه‌یاند، "هێڵی ئاسمانی عێراقی گه‌شتی ئێران - عێراقی به مه‌رج كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافی مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، ڕێپێدراون. هاوكات ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان له ئێران كردووه، ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی كاری بازرگانییان هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه له جه‌نگه‌كاندا بریندار ده‌بن له هێزه ته‌ناهییه‌كانی ناوخۆ، به‌رگری، حه‌شدی شه‌عبیدا، ده‌توانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن."
ڕوونی كرده‌وه، "له‌باره‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئاماژه‌ی كردووه، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه پشكنینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه كه هه‌ڵگری په‌تاكه نین، كاتێكیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه خاكی عێراق، ده‌بێت 14 ڕۆژ له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن."
هێڵی ئاسمانی عێراقی دوای چه‌ندان ساڵ له به‌رده‌وامیی گه‌شت بۆ ته‌واوی شاره‌كانی ئه‌وروپا، له چه‌ندان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆژانه گه‌شتی هه‌بوو، به‌ڵام به‌فه‌رمی له ڕۆژی 17ی ئاداره‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی به‌فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی ئاسمانی عێراقی بۆ ڕێگریكردن و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، كاره‌كانی وه‌ستاندووه تا كاتێكی نادیار.