دوای ئه‌وه‌ی رۆژانی رابردوو دۆخی ته‌ندروستیی تێكچوو، ڤایرۆسی كۆرۆنا "ئه‌بو عزرائیل"یشی خست. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو ئه‌و میلیشیایانه‌دا زۆرترین ناوی هه‌یه كه سه‌ر به‌عێراقه و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات.
ئه‌بو عزرائیلیش له‌لای ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه رێزلێگیراوه
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز وێنه و هه‌واڵی ئه‌بو عزرائیلی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه و تووشی كۆرۆنا بووه. ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌بو عزرائیل نه‌ك هه‌ر له عێراق، به‌ڵكو زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێرانیشی گرتووه‌ته‌وه و پێده‌چێ دۆخی ته‌ندروستیی زۆر خراپ بێت.
ئه‌بو عزرائیل كه ناوی راستینه‌ی "ئه‌یووب فالح حه‌سه‌ن ئه‌لڕوبه‌یعی"یه، له میلیشیای "ئیمام عه‌لی"ی حه‌شدی شه‌عبییه كه ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئه‌و میلیشیایه به‌ڕێنوێنی ئێران كار ده‌كات. ئه‌بو عزرائیلیش له‌لای ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه رێزلێگیراوه و چه‌ندان جار بۆ بینینی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی ئێرانی كردووه، هاوكات ئه‌بو عزرائیل به كه‌سێكی بكوژ ده‌ناسرێته‌وه.
ئه‌و چه‌كداره‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه خۆی یه‌ك له سه‌ركرده‌كانیانه، پێوه‌ندییه‌كی زۆر توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران بووه كه سلێمانی له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاته كوشتن.
كاتێك خۆپێشاندانه‌كانی عێراق بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له گه‌رموگوڕیی خۆیاندا بوون، ئه‌بو عزرائیل وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد چووه لای خۆپێشانده‌ران و ویستی وا پێشان بدات كه له‌گه‌ڵیاندایه و ویستی ئامۆژگارییان بكات و هێوریان بكاته‌وه، له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه راو نرا و پێیان گوتووه كه ئه‌ویش یه‌ك له بكوژ و گه‌نده‌ڵه‌كانه.