په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به زۆرینه‌ی ده‌نگی 357 ئه‌ندام به‌رانبه‌ر به 20 ئه‌ندام، بڕیاری شه‌رمه‌زاركردنی ئێرانی په‌سند كرد و به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌كه، وڵاتان ده‌بێت پابه‌ند بن به زیادكردنی سزاكانیان دژ به ئێران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25 نیسان پێگه‌ی ''
تایمزی ئیسرائیل'' بڵاوی كرده‌وه، یه‌كێتیی ئه‌وروپا له به‌رانبه‌ر هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، تارانی شه‌رمه‌زار كرد و داوا له وڵاتان ده‌كات سزاكانیان دژ به ڕژێمی ئیسلامی زیاتر بكه‌ن، له بڕیارنامه‌كه‌دا گوتراوه، ئێران ئه‌كته‌رێكی گێره‌شێوێنه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێویسته خۆی و میلیشیاكانی له لبنان و عێراق و یه‌مه‌ن و سووریا سزا بدرێن.
داوا دەکرێت سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە
له بڕیارنامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا هاتووه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران و چه‌كدارانی حزبوڵای ئێران، وه‌ك گرووپی تیرۆریستی بناسێنرێن، ئه‌م بڕیاره پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه و به‌منزیكانه ئه‌م خوله‌ی ئێسته‌ی په‌رله‌مانه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
یه‌كێتییه‌كه له بڕیاره‌كه‌یدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه به شێوازێكی چڕتر، سزای سیستمی مووشه‌كی و درۆنی ئێران بدرێت و ئه‌و وڵاته له توانای دروستكردنی چه‌كی پێشكه‌وتوو بخرێت.
له بڕیارنامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا باس له هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كراوه له سووریا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێی وایه ده‌بێت ڕێز له باڵه‌خانه دیپلۆماسییه‌كان بگیرێت، دوا به دوای ده‌رچوونی بڕیارنامه‌كه، ئیسرائیل كانتز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڕیارنه‌مه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپای به سه‌ركه‌وتنی ئیسرائیل به‌سه‌ر ئێران‌دا پێناسه كرد.