كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆبایلی نمایش كرد، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، یه‌كێكه له مۆبایله تازه و به‌هێزه‌كانمان كه به دیزاینێكی ناوازه و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز دروست كراوه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی مۆتۆڕۆلا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلای ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند كه تازه‌ترین به‌رهه‌می له جۆری "One Vision Plus" دروست كردووه كه داهێنان ده‌كات له‌ڕووی جوانی دیزاین و هێزی پرۆسێسه‌ر.
مۆبایله‌كه‌یان یه‌كێك له به‌هێزترین پرۆسێسه‌ری بۆ دانراوە كه به سناپ دراگۆنی 665 كارده‌كات
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه مۆبایله‌كه‌یان یه‌كێك له به‌هێزترین سیستمی پرۆسێسه‌ری بۆ داده‌نرێت كه به سناپ دراگۆنی 665 كار ده‌كات و ڕامیشی چوار گێگابیته، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شاشه‌وه زۆر گه‌وره دروست كه 6.30 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1080 به 2280 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ داناوه كه 48 مێگاپێكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.