وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پابه‌ندكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهێنراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان هاتووه كه لیژنه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری پێكهاتووه و به‌دواداچوون و هاوئاهه‌نگی بۆ گرنگیدانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێ.
كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كرێ
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و لیژنه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه.
باس له‌وه‌یش كراوه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، یه‌كه‌مین كاری لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ چۆنییه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێگه‌ی میدیاوه ده‌بێت.