له گوندێكی سنووری شاره‌دێی شوانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، ته‌رمی سێ هاووڵاتیی دۆزرایه‌وه كه به فیشه‌ك كوژرابوون و یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه كورده.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز، عه‌قید مازن غه‌ریب، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، له گوندی "سه‌رقزل"ی سه‌ر به شاره‌دێی شوان ته‌رمی سێ هاووڵاتی له‌ناو نه‌مامگه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه كوژراوه كورده و ناوی نه‌وزاد سابیره و خاوه‌نی نه‌مامگه‌ی چراخانه و به كه‌سێكى كورد په‌روه‌ر ناسراوه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و سێ كه‌سه پێش كوشتن‌یان ده‌ست و قاچیان به‌سترابوویه‌وه و یه‌كێكیان خاوه‌نی نه‌مامگه‌كه‌یه و ئه‌وانه‌ی تریش كرێكاری بوون. به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیس، ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره ده‌ستی پێ كردووه.
"وشه" زانیویه‌تی، یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه كوژراوه كورده و ناوی نه‌وزاد سابیره و خاوه‌نی نه‌مامگه‌ی چراخانه و ڕووداوی كوشتنه‌كه‌یش هه‌ر له‌ناو نه‌مامگه‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه. هاوكات ئه‌و هاووڵاتییه كورده له خێزانێكی كورد په‌روه‌ره و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی سویسرایه، به‌ڵام ساڵی 2003 له خۆشی ئازادكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یشی له ئۆگانه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
شاره‌دێی شوان ده‌كه‌وێته نێوان شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و پارێزگای كه‌ركووك و زۆرجار ڕووداوی له‌و شێوه‌ی تیادا ڕووی داوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی