ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری دا، مزگه‌وته‌كانی پارێزگاكه بۆ كاتی ئه‌نجامدانی نوێژ و نوێژی هه‌ینی بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ته‌مووز، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕای گه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی پارێزگار، جێگری پارێزگار، قایمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی پارێزگاكه به‌ڕێوه چووه، تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیار دراوه، له‌وانه كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان بۆ كاتی ئه‌نجامدانی نوێژ و نوێژی هه‌ینی."
ئاماژه كراوه، "پێویسته نوێژخوێنان پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و ئه‌وقافی پارێزگاكه‌وه دیاری ده‌كرێن."
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر مزگه‌وتێك توانای جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی نه‌بوو به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و بچووكی مزگه‌وته‌كان، داوا له گوتاربێژان و مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ن مزگه‌وته‌كه به داخراوی بهێڵنه‌وه.