له دوای هاتنه سه‌ر حوكمی دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ر زوو جه‌نگی ئابووری له‌گه‌ڵ چین ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك به بیانووی جیاوازی ئایدلۆجیا و شه‌ڕی شیوعیه‌ت كه له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد وه‌ك بیانوو بۆ گه‌مارۆدانی چین به‌كاری ده‌هێنا، به‌ڵكو ئه‌مجاره بۆ ڕێگریكردنه له‌سه‌ر هه‌ژموون سه‌پاندنی چین به‌سه‌ر ئابووری دنیا، پلانێكی ترسناكی چینیش كه په‌نابردنه بۆ زێڕ، ده‌بێته هۆی مه‌رگی یه‌كجاره‌كی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكی گه‌وره تووشی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆیه ئێسته به نهێنی هه‌ردوولا جه‌نگی زێڕیان ده‌ست پێكردووه.
ڕاسته له ڕووی سه‌ربازییه‌وه بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هی چین دوو هێنده زیاتره، به‌ڵام له ڕووی ئابوورییه‌وه دۆخه‌كه جیاوازه، چین نه‌ك ته‌نیا خه‌ریكه ده‌بێته پێشه‌نگی ئابووری دنیا، به‌ڵكو نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ببێته پێشه‌نگی وڵاتان له ڕووی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاوه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، چونكه زۆرترین داهێنانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان له‌لایه‌ن چینه‌وه ده‌دزرێن و به ماوه‌یه‌كی زۆر خێرا و كه‌م كۆپی ده‌كات و ده‌یخاته بازاڕه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی خاوه‌نی داهێنانه‌كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ته‌واو بكات و بیخاته ڕوو.
وڵاتان به گشتی و په‌كین و واشنتن به تایبه‌تی ململانێیانه له‌سه‌ر كڕینی زۆرترین زێڕ
پێشتر شی جین بینگی سه‌رۆكی چین له وه‌ڵامی ئه‌و جه‌نگه بازرگانییه‌ی تره‌مپ دژی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه، له وتاریكدا دووپاتی كرده‌وه، كه وڵاتانی ڕۆژئاوا په‌ندێكیان هه‌یه و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك زلـله‌یه‌كی له لای ڕاستت دا، تۆیش بكێشه به‌لای چه‌پی و وه‌ڵامی بده‌وه، به‌ڵام ئێمه له چین باوه‌ڕمان وایه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك زلـله له‌لایه‌كی ڕوومان بدات، ئێمه له هه‌ردوو لای ده‌ده‌ینه‌وه.
بازاڕی زێڕی جیهان له دوای 2018ه‌وه به ته‌واوی پێوه‌ست بوو به مامه‌ڵه و پێشڤه‌چوونه‌كانی جه‌نگی ئابووری نێوان په‌كین و واشنتن، به‌هۆی بڕیاره‌كان و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته له دژی یه‌كتر، به‌رده‌وام نرخی زێڕ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی كردووه، هه‌ركاتێك جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو وڵاته گه‌رمتر ببێ له ڕووی ئابوورییه‌وه، بانكی ناوه‌ندی وڵاتانی دنیا خواستیان له‌سه‌ر كڕینی
زێڕ زیاتر ده‌بێ، به‌وهۆیه‌وه نرخی زێڕ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاو ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه‌یش كاتێك جه‌نگه‌كه ئارام ببێته‌وه خواست له‌سه‌ر زێڕ كه‌م ده‌بێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی له بۆرسه‌ی جیهانی دا.
چین ده‌یه‌وێ به كڕینی زۆرترین زێڕ به‌های دۆلار به‌ره‌و داته‌پین ببات
له ته‌ك وڵاتانی تری دنیا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و چینیش كێبه‌ركێیه‌كی سه‌خت و گه‌وره له نێوانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین زێڕی دنیا بكڕن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م وڵات دێ، له رووی سه‌رمایه‌ی زێڕه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چین زێڕی له ئه‌مه‌ریكا زیاتر هه‌یه، به‌ڵام ئاشكرای ناكات، بۆیه قه‌باره‌ی زێڕی چین زۆر له‌وه زیاتر ده‌خه‌ملێنرێت كه وڵاته‌كه به فه‌رمی ڕای گه‌یاندووه.
ویلیا‌م میدلكوپ له كتێبه‌كه‌ی به ناونیشانی " داڕمانی گه‌وره: جه‌نگی زێڕ و كۆتایی سیسته‌می جیهان" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌موو پێشبنییه‌كان و هاوكێشه ئابوورییه‌كانی جیهان ئاماژه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه زێڕ به‌ها و نرخی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌بێته‌وه پێشه‌نگی زۆربه‌ی دراوه‌كانی تر له جیهان، ئه‌م ده‌رئه‌نجامه له ئه‌مه‌ریكا و چین شاراوه نییه، بۆیه له داهاتوو هه‌ر وڵاتێك خاوه‌نی زۆرترین زێڕ بێت، به‌های دراوه‌كه‌ی به جێگیری و به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه خاوه‌نی دوو هه‌زار تۆن زێڕ بوو، به‌ڵام ئێسته خاوه‌نی هه‌شت هه‌زار تۆنه و به‌رده‌وامیشه له كڕینی زیاتری زێڕ و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵگرتنی له بانكی فیدرالی ئه‌و وڵاته. دوای ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و فڕه‌نسا دێن، كه زۆرترین بڕی زێڕیان له بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كانیان بوونی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه دۆخی ئابووری و دراوی ئه‌و وڵاتانه به به‌رده‌وامی به به‌هێزی و پێشه‌نگی بمێنێته‌وه.
به‌هۆی به‌هێزی ئابووری ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌نی زۆرترین زێڕ له بانكی فیدرالی وڵاته‌كه، به‌وهۆیه‌وه متمانه‌ی ته‌واوی وڵاتانی جیهان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، باشترین نمووه‌یش ئه‌وه‌یه كه سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ر ده‌سته‌واره‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی قه‌رز به وڵاتان، ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتێكی تر بیانه‌وێ، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 78% ئه‌گه‌ری پێدانی ئه‌و قه‌رزه به ئه‌مه‌ریكا له وڵاتی دووه‌م زۆرتره، ئه‌مه‌یش به‌هۆی متمانه و دڵنیایی سه‌رجه‌م وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی دنیا به ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ترێدینگ ئیكۆنۆمیكس له ساڵی 2000 تا 2020 چین توانیویه‌تی هه‌زار و 18 تۆن زێڕ بكڕێ و پاشه‌كه‌وتی بكات، به‌ڵام به‌شێكی تر ده‌ڵێن هه‌زار و 947 تۆن زێڕی كڕیوه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 1.74 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش هۆكاریكی زۆرباش و به‌هێز بووه، كه ئابووری چین به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بكات و متمانه‌ی زیاتری جیهان به‌ده‌ست بهێنێت.