پارێزگاری به‌یرووت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تایییه‌كانی بۆ زیانه ئابوورییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌یرووت ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه زیانی سێ تا پێنج ملیار دۆلار به‌ر ژێرخانی شاره‌كه كه‌وتووه.
مه‌روان
عه‌بوود پارێزگاری به‌یرووت له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، قه‌باره‌ی زیانه‌كان له نێوان سێ تا پێنج ملیار دۆلار خه‌ملێنراوه، ڕه‌نگه ئه‌و ڕێژه‌یه ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، چونكه زیان و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه سات دوای سات زیاتر ده‌رده‌كه‌ون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، جیا له ژماره‌ی كوژراوان و برینداران له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌یش 10 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌مان له ده‌ست داوه و به سه‌دان ماڵباتیش بێ ماڵ و جێگه ماونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ قه‌باره‌ی زیانه‌كان زۆرتر بن
عه‌بوود دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه به‌یرووت بووه‌ته شارێكی وێرانه و ژیانكردن تێیدا تا ماوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی نابێته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان به‌هۆی وێرانبوون و قه‌ده‌غه‌كردنی شه‌قام و شوێنه‌كان.
ئێواره‌ی دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره له به‌یرووت ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و سێ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانیش بێسه‌روشوێنن و وڵاتان تیمی فریاكه‌وتن و پزیشكی و كۆمه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستی به په‌له بۆ لبنان ڕه‌وانه ده‌كه‌ن.