گۆڤاری فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه سعوودیه داوای له تره‌مپ كردووه جه‌نگی هاوبه‌ش دژی قه‌ته‌ڕ ڕابگه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ی چوار وڵاته‌كه له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 گه‌مارۆیان به‌سه‌ر قه‌ته‌ڕ سه‌پاند، به‌ڵام تره‌مپ به توندی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، له شه‌شی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 پاشای سعوودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه و داوای لێكردووه، كه جه‌نگی هاوبه‌ش دژی قه‌ته‌ڕ ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌یش دوای ڕۆژێك بووه له سه‌پاندنی گه‌مارۆی وڵاتانی كه‌نداو به‌سه‌ر قه‌ته‌ڕ.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی پاشای سعوودیه، تره‌مپ به ته‌واوی بیرۆكه‌كه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نایه‌وێ ببێت به به‌شێك له ململانێ ناوخۆییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو.
تره‌مپ داواكه‌ی سعوودیه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كوێتی ڕاسپارد نێوه‌ندگیری بكات
دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه، واشنتن نه‌ك هه‌ر نه‌چووه به‌ره‌ی سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ڵكو به بێلایه‌نی مایه‌وه و داوای له كوێتیش كرد كه ده‌ست بكات به نێوه‌ندگیری له نێوان قه‌ته‌ڕ و چوار وڵاته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان كۆتایی پێ بهێنرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وامی هه‌یه.
له پێنجی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیماڕات و میسڕ و به‌حرێن گه‌مارۆی هاوبه‌شیان خسته سه‌ر قه‌ته‌ڕ و سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان پچڕاند، ئاسمان و وشكایی و ده‌ریایان به ڕووی وڵاته‌كه داخست، ئه‌مه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له وڵاته‌كه دروست كرد، به‌ڵام دواجار به‌هۆی هاوكاری ئێران و توركیا، قه‌ته‌ڕ توانی به‌سه‌ر گه‌مارۆكان زاڵ بێت و ئێسته‌یش دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.