دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژى پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید گفتوگۆی كردووه و له داهاتوویه‌كی نزیك هه‌ریه‌ك له
ئیسرائیل و ئیماڕات ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی مێژوویی واژوو ده‌كه‌ن، كاردانەوەی زۆری وڵاتانى دنیای بەدوا دا هات.
ئیسرائیل لە دەستگرتن بەسەر زەوی فەڵەستینییەكان دەوەستێت
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه دا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئاب، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "به توندی ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ده‌كه‌ین و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیمارات به گه‌مژه‌یی ستراتیژی وه‌سف ده‌كه‌ین."
زیاتر ڕوونكراوه‌ته‌وه، "گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌ڵه‌ستین و سه‌رجه‌م گه‌لانی ئازادی خوازی دنیا هه‌رگیز له پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى داگیر كار و تاوانكاری وه‌ك ئیسرائیل خۆش نابن".
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و هه‌نگاوانه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به ساخته و ناشه‌رعی و پێچه‌وانه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان ده‌زانێت و هۆشداریش ده‌دات له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ئیسرائیل له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو، بۆیه ئێران پێى وایه له داهاتوودا هه‌رچى ڕووبدات حكوومه‌تی ئیمارات و سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كانی هاوشێوه‌ی به به‌رپرسیار له هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌زانێت.
دەبێتە پاڵنەرێك بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئەمه‌ریكییەكان ئەو ڕێككەوتنە بە ڕێككەوتنی ئەبراهام یان باوكی سێ ئاینەكە (مەسیحی، مسوڵمان، جوولەكە) ناودەبەن، دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێككەوتنەكەى بە هەنگاوێكی گەورەی دیپلۆماسی لە قەڵەمدا.
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، زۆر خۆشحاڵه به‌و ڕێككه‌وتنه بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون لە بانكی ڕۆژئاوا ڕاگرێت.
هه‌ریه‌كه له نەبیل ئەبوڕدەینیە ڕاوێژكاری باڵای مەحموود عەباسى سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستین و بزوتنەوەی حەماسیش له كه‌رتى غه‌زه، ئەو ڕێككەوتنە ڕەتدەكهنهوه و شەرمەزاری دەكه‌ن، پێیان وایه ڕێككه‌وتنه‌كه خزمەت بە دۆزی فەڵەستینییەكان ناكات.
حكوومەتی ئوردن به‌فه‌رمى ئاشكراى كردووه، "ئەم ڕێككەوتنە گفتوگۆكانی پڕۆسەی ئاشتی نوێ دەكاتەوە و بەرەو پێشی دەبات ئەگەر ئیسرائیل ددان بە حكوومەتی ئەو خاكەدا بنێت كە لە ساڵی 1967ەوە داگیری كردووە."
حكوومەتی میسڕ كە هاوپەیمانێكی نزیكی ئیماڕاتە پێشوازی لە ڕێككەوتنەكە كرد و پێوایە ئەم هەنگاوە ئاشتی و ئارامی زیاتر لە ناوچەكە بەرقەراردەكات.
ئەنتۆنی گوتێرز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانیش پێشوازی لە ڕێككەوتنەكە كرد و ڕای گەیاند، ئەو هەنگاوە ئاسایش و ئارامی ناوچەكە بەهێز دەكات، دووباره ناوچه‌كه ئارامى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لەسەر بنیاتنانی پێوەندییەكی ئاسایی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات رێككەوتوون
هەریەك لە بەحرەین و به‌ڕیتانیا و فڕەنسا و نه‌مسا و ئه‌ڵمانیایش پێشوازییان لە ڕێككەوتنەكە كردووه و پیرۆزباییان له گه‌لى فه‌ڵه‌ستینى كردووه و پێان وایه ئیماڕات ده‌یه‌وێت ئاشتى بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیایش لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕای گەیاند، ڕێککەوتنی ئیماڕات لەگەڵ ئیسرائیل ناپاکییە بەرانبەر پرسی فەڵەستینییەکان و مافی حكوومه‌تى فەڵەستینە کە بە توندی دژی ئەو ڕێککەوتنە ڕاوەستێت، توركیا پێى وایه ئەو ڕێککەوتنە وادەکات سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پرسی فەڵەستینەوە بۆ دژایەتیکردنی ئێران بگۆڕێت.
دواى ئه‌و كاردانه‌وانه ئەنوەر قرقاش وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات ڕای گەیاند، "کاردانەوەی ئەرێنی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی سەرەکی ناوچەکە جێی دڵخۆشییە و هانمان دەدات هەنگاوی گەورەتر بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەکە بنێن."
له 21 ڕۆژى داهاتوودا، ئیسرائیل و ئیمارات بۆ یەكەمجار ڕێككەوتنێكی ئاشتیانە واژوودەكەن، ئیمارات و ئیسرائیل پلانیان داناوە باڵیۆز و باڵیۆزخانەكانی یەكتری بگۆڕنەوە، بەوەیش ئیمارات دوای میسڕ و ئوردن سێیەم وڵاتى عه‌ره‌بییه كە پێوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە.