ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له ڕاپۆرتێكدا باس له ناكۆكییه‌كانی نێوان كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ژێر عه‌بای قه‌ندیل، جه‌میل بایك و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به چڕی هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له پۆستی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ست پێكردووه.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" نووسیویه‌تی، ئێسته له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌تێك دژی مه‌زڵووم كۆبانێ ده‌ستی پێكردووه و هه‌وڵی ناوبردنی به خیانه‌تكار له ڕێبازی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووره له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی قه‌ندیل له ڕۆژئاوا و بێلایه‌ن هێشتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، نه‌گۆڕینی بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی دوورمه‌ودا.
باوه‌ڕبوون به هزر و ڕوانینی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و جێبه‌جێكردنی له واقیعی كارگێڕی ناوچه‌كه و پابه‌ندبوون به قه‌ندیل دوو شتی له‌یه‌كتر جیاوازن، بۆیه مه‌زڵووم كۆبانێ ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌ی دووه‌میان به ته‌واوی كاڵ بكاته‌وه. هۆشه‌نگ ئۆسێ نووسه‌ری كورد له ڕۆژئاڤای كوردستان له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی، پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌وڵی چڕی ده‌ست پێكردووه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌زڵووم كۆبانێ له پۆستی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئێسته بووه‌ته كه‌سێكی زۆر به‌هێز و پیاوی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به ڕووی داواكانی قهندیلهوهیش بوه‌ستێته‌وه..
كۆبانێ ساڵێكه ده‌یه‌وێ له ژێر عه‌بای قه‌ندیل بێته ده‌ره‌وه
هۆشه‌نگ ئۆسێ نووسیویه‌تی، جه‌میل بایك له پشت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه كه له دژی بایك ده‌ستی پێكراوه و ده‌یه‌وێ وێنه‌ی مه‌زڵووم كۆبانێ له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به یارمه‌تی ڕژێمی دیمه‌شق به ته‌واوی ناشرین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن و به گرنگییه‌وه باسی لێوه نه‌كه‌ن و ڕۆژئاوای كوردستانیش دووباره به ته‌واوی پێڕه‌وی سیاسه‌ته‌كانی قه‌ندیل بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك له بۆچوونه‌كانی ئه‌وان لانه‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌كان كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی جه‌زیره له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌د و پیاوه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و ده‌یانه‌وێ كێشه و ناكۆكی و ته‌نانه‌ت جه‌نگ له نێوان كورد و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن، به‌هۆی فشاره‌كان و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی قه‌ندیلیش دروستی كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك، ڕۆژئاڤای كوردستان ببێته گۆڕه‌پانێكی گه‌رمی ململانێكان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا، یان یه‌كلابوونه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و ئه‌سه‌د.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئالدار خه‌لیل یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی په‌ده‌یه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌زڵووم كۆبانێی پێ سپێردراوه و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاره ده‌كات و به ڕوونی قه‌ندیل ده‌یه‌وێ كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر كۆبانێ و هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاكێشانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌هێزكردنی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌رپا بكات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌م هه‌نگاوه جارێكی تر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م بۆ خاڵی سه‌ره‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه و دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بۆ ئاشتبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و بێلایه‌ن و به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه ده‌بێته خه‌ون و ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز بوونی ده‌بێ و قه‌ندیل هانی به‌رپرسانی ته‌ڤده‌م ده‌دا كه كۆتایی به دانوستاندنه‌كان بهێنن، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نساوه سه‌رپه‌رشتی و پشتیوانی لێ ده‌كرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه مه‌زڵووم عه‌بدی ماوه‌ی ساڵێكه ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌رچوون له ژێر عه‌بای پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌ژموونی قه‌ندیل كردووه، ده‌یه‌وێ ڕێیه‌كی سیاسی جیاواز بگرێته‌به‌ر، بۆچوون و هزری ئۆجه‌لان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه له ناوچه‌كه پێڕه‌و بكات، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و باوه‌ڕه له ڕووی سیاسییه‌وه زه‌ق نه‌كاته‌وه، به‌مه‌یش ده‌توانێ ته‌واوی گرووپه ئیتنییه‌كانی ناوچه‌كه له گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر دوور بخاته‌وه و ڕۆژئاڤایش له ده‌ست هێرشی وڵاتان بپارێزێت و ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه بكرێت. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وریایی ئه‌وه‌ی پێدراوه، كه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و هه‌وڵ و بیركردنه‌وه‌ی ببێت به نیقمه‌ت بۆی و به توندی ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، كه‌چی ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه و كۆڵی نه‌داوه.
ئه‌سه‌د و قه‌ندیل پلانڕێژی ده‌كه‌ن تا له پۆستی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده دووری بخه‌نه‌وه
پێوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه و ڕژێمی به‌عسی سووریا نكۆڵی لێ ناكرێ و له كۆتایی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕژێمی حافز ئه‌سه‌د و په‌كه‌كه پێوه‌ندی توندوتۆڵیان دروست كرد و چه‌ندان سه‌ربازگه بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سووریا كرانه‌وه و خودی عه‌بدولا ئۆجه‌لانیش له دیمه‌شق ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سووریا له 1998 حافز ئه‌سه‌د ناچاركرا، ڕێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه واژوو بكات و ئۆجه‌لانیش له وڵاته‌كه‌ی بكاته ده‌ره‌وه، له 2011یش كاتێك ئاڵۆزییه‌كان له سووریا دروستبوون، ئه‌سه‌د و ڕژێمی دیمه‌شق ڕێیان به پارتی كرێكارانی كوردستان دا، كه له ناوچه‌كانی باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن كه به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌سه‌د ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كان بگرن، له دوای ئه‌وه‌یش پێوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده و ئه‌سه‌د به‌رده‌وامی هه‌بووه و ده‌یان كۆبوونه‌وه و دانیشتن له پێشتر له نێوان هه‌ردوولا سازكراوه و هیچ كاتیش نكۆڵی له‌و پێوه‌ندییانه نه‌كراوه.