دوو سه‌رچاوه‌ی حكوومی له به‌غدا ئاشكرایان كرد، كه گرێبه‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان كه به بڕی ملیاران دۆلارن بوونه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه و ته‌نگژه له نێوان ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌وهۆیه‌وه ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هاتووه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌وه تا كۆتایی به گرژییه‌كان بهێنێت و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه زیاتر له هه‌زار و 600 فدان زه‌وی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به كۆمپانیاكانی بیانی دراوه كه له نێویان كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی هه‌ن، تا كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا و یاریگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشی لێ دروست بكرێت.
ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌كان داوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق، به‌هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن كۆسپ و گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆژانه دروست بكه‌ن، ئه‌وان خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، هانیان ده‌ده‌ن تا خۆپێشاندان بكه‌ن و ئه‌و پرۆژانه له‌و ناوچه‌یه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه و گرفت له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق دا.
لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ته‌واوی گرێبه‌سته‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نرخی ئه‌و زه‌وییانه به كه‌متر له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به كۆمپانیاكان دراون، به‌شێكیشیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌وییه‌كان به خۆڕایی پێشكه‌ش كراون، له كاتێكدا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان زه‌وییه‌كانی به بڕی 3.25 ملیار دۆلار فرۆشتووه.
په‌رله‌مان ده‌ڵێ زه‌وییه‌كه هه‌رزانفرۆش كراوه و به توندی دژی گرێبه‌سته‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه
لیژنه‌كه داوای وه‌ستاندنی كاركردن به‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات، له سه‌رده‌می حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی فشاره‌كانیان چڕ كرده‌وه، به‌ڵام دواتر متمانه له حكوومه‌ته‌كه وه‌رگیرایه‌وه و پاشانیش په‌تای كۆرۆنا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام ئێسته دووباره ده‌ستیان به دروستكردنی كێشه بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه كردووه‌ته‌وه و داوایش ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق له كاره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی و به‌رپرسانی تری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش به بڕیارێك سه‌رجه‌میان دوور بخرێنه‌وه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه زه‌وی و موڵكی ده‌وڵه‌تیان به خۆڕایی به‌خشیوه.
هاوكات دووشه‌می ڕابردوو لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌پچڕێنن و داوایشیان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، كه به‌رپرسیاریه‌تی بگرێته ئه‌ستۆ و ڕێ نه‌دات كه موڵك و زه‌وی ده‌وڵه‌ت هه‌رزانفرۆش بكرێت و به پێویستیشیان زانی كه به‌رپرسانی ئه‌و گرێبه‌سته سه‌رجه‌میان ئاراسته‌ی دادگه بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و سزا بدرێن، دۆخه‌كه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه و په‌رله‌مانتاران ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به خراپترین دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له شوێنی ئه‌وه‌ی ئابوورییانه بیر بكه‌نه‌وه و بڕیار بده‌ن، بوونه‌ته گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی گه‌نده‌ڵی كردن له عێراق.
تا ئێسته‌یش دۆسیه‌كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه و هه‌رچه‌نده كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه" هه‌وڵیداوه كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه زانیاری له به‌رپرسانی حكوومه‌ت و لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان وه‌ربگرێ، به‌ڵام قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه نه‌كردووه، سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پێداچوونه‌وه‌ی به گرێبه‌سته‌كان كردووه، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نه‌داوه و كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، پاش چوونی دۆسیه‌كه‌یش بۆ ئه‌مینداریه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان تاڕاده‌یه‌ك هێوربوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وان بێت، ئه‌وا به نیازن ناڕه‌زایه‌تیی توندتر و فره‌وانتر ده‌رببڕن.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و حكوومه‌تیش به یاسایی و گونجاوی ده‌زانن
سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش له حكوومه‌تی عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان كردووه و هیچ گرفتێكی لێ نه‌دۆزیونه‌ته‌وه و به ته‌واوی به یاسایی ناوی بردوون، به‌ڵام ئه‌مه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی پێشوو بوو، بۆیه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌دا و بۆ حكوومه‌تی ئێسته‌یان جێهێشت، به‌ڵام حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراقیش تا ئێسته دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه و به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
تا ئێسته ڕوون نییه له‌و ململانێیه‌ی نێوان دامه‌زراوه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌رله‌مان كێ براوه ده‌بێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان بڕیار بدات، ئه‌وا ده‌ست له دۆسیه‌كه هه‌ڵناگرن و وه‌ك گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه چیتر په‌رله‌مان ڕێ نادات وه‌كو پێشوو به ویستی خۆیان به‌رپرسانی حكوومه‌ت گرێبه‌ستی زه‌به‌لاح و به بڕی ملیاران دۆلار واژوو بكه‌ن و سامان و داهات و خاك و زه‌وی عێراق هه‌ڕاج بكه‌ن له به‌رانبه‌ر كۆمپانیاكانی بیانی دا.