به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕای گه‌یاند، هه‌ر كاتێك ڤاكسینی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو بێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ده‌خات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی ئهیلوول، د. خاڵس ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان ده‌ست ده‌خه‌ن.
دوای ناردنی بۆ عێراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌درێت
ڕوونی كرده‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ وڵاتان ڕێككه‌وتوون كه هه‌ر كاتێك ڤاكسینه‌كه به فه‌رمی بڵاو بووه‌وه، به‌شی عێراق بنێرن و بێگومان دوای ناردنی بۆ عێراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ، 32 هه‌زار و 210 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هه‌زار و 207 كه‌سیش پێی مردوون، هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م دۆخه چاوه‌ڕێی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كات و بڕیاره به زووترین كات بۆ هاووڵاتییانی ته‌رخان بكات.