نرخی نه‌وتی سپی به‌راورد به ساڵی رابردوو، دابه‌زیوه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ زۆریی به‌رهه‌مه‌كه له بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مام ئیدریس خاوه‌ن كۆگای نه‌وت له هه‌ولێر بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی سپی له لای ئه‌وان به 107 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت و نه‌وته‌كه‌ش تا ده‌گاته ماڵان 117 هه‌زار دینار له‌سه‌ر كڕیار ده‌وه‌ستێت.
ئه‌و هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌راورد به ساڵی رابردوو بۆ زۆریی نه‌وته‌كه له بازاڕ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێ، پێشتر نه‌وتی بێجی نه‌ده‌هاته كوردستان، به‌ڵام ئێسته به‌زۆری ئه‌و نه‌وته‌ی له كوردستانه نه‌وتی بێجییه كه كوالێتییه‌كه‌شی له سه‌رجه‌م نه‌وته‌كانی تر باشتره و وه‌ك ئاو روونه و چه‌وری نییه.
ئه‌و زۆرییه‌ی به‌رهه‌مه‌كه له بازاڕ هۆكاره له‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز نه‌بێت.
جگه له نه‌وتی بێجی، نه‌وتی به‌غدا و نه‌وتی به‌سره و كه‌ركووك و ته‌نانه‌ت نه‌وتی ئێرانیش له بازاڕه‌كاندا هه‌یه و ئه‌و زۆرییه‌ی به‌رهه‌مه‌كه له بازاڕ هۆكاره له‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز نه‌بێت.
مام ئیدریس له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی نه‌وت له لایه‌ن حكوومه‌ت به‌سه‌ر هاووڵاتییان گوتی، ساڵانه ئه‌وانیش گوێیان له‌م ده‌نگۆیه ده‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كان ناكه‌ن و هه‌رزوو ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی له ده‌ستدا بێت، هه‌وڵ ده‌دات به‌شی وه‌رزی سه‌رما سووته‌مه‌نی خۆی دابین بكات.
ئه‌و پێی وایه ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو نرخی نه‌وت به‌رز نابێته‌وه. ساڵی رابردوو نه‌وتی سپی بۆ سه‌رووی 140 هه‌زار دینار هه‌ڵكشا. پاڵاوگه‌كانی كوردستان نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ناهێنن و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستییه پشت به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌به‌سترێت.