دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له كه‌متر له دوو مانگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق دا، به بڕوای شاره‌زایانیش ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ تاكتیكی هه‌ڵبژاردن و كێشكردنی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكایش بێ، زیانی زۆر به هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و وه‌ك دیارییه‌كی گه‌وره‌یش بۆ ئێران ناوی ده‌به‌ن، چونكه هه‌رچه‌ند هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌متر ببێته‌وه، ئه‌وا پێگه‌ی ئێران به‌هێزتر و فره‌وانتر ده‌بێت.
جه‌نه‌راڵی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانده له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" جێمس ستافریدیس له‌وباره‌وه بابه‌تێكی له ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، كۆتاییهێنانی جه‌نگی تیرۆر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق، موژده‌یه‌كی خۆش و دیارییه‌كی مه‌زنه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌شی ئێران ده‌كرێت.
له بابه‌ته‌كه‌ی ستافریدیس هاتووه، كه كۆشكی سپی و تره‌مپ به‌رده‌وامبوونه‌وه له فشار دروستكردن له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" تا هه‌نگاوی به په‌له بگرێته‌به‌ر و جێگره‌وه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان بخاته ڕوو، چونكه تره‌مپ به‌ر له هه‌ڵبژاردن بڕیاری كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كان له‌و سێ وڵاته ده‌دا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بۆچوون و بیركردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كاردانه‌وه و كاریگه‌رییه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان بزانێت و بیری لێ كرد بێته‌وه، ئه‌و ته‌نیا چاوی له‌وه‌یه كه ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ی پێ بده‌نه‌وه و گوێ به‌وه نادات، كه هاوپه‌یمانه‌كان له ئه‌مه‌ریكا دوور ده‌خاته‌وه و متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوی لاواز و بێ بایه‌خ ده‌كات.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان ئه‌گه‌ر تاكتیك بوو و تره‌مپ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژاردنیش ئه‌م كاره بكات، زیانێكی گه‌وره به ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت
هه‌موو به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانن كه‌مكردنه‌وه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و سێ وڵاته زۆرترین زیانی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه هه‌یه و به دڵنیایییه‌وه‌یش ئه‌مه له‌لای تره‌مپه‌وه شاراوه نییه، به‌ڵام سووربوونی ئه‌م له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌و دۆخه ناهه‌مواره كه یه‌كلابوونه‌وه‌ی ناوچه‌كان به‌سه‌ر به‌ره‌ی ڕووسیا و چین و ئێران هه‌نگاوی خێرا ده‌هاوێژێت، ده‌رفه‌تێكی مه‌زن به‌و سێ وڵاته ده‌دا، تا پێگه و هه‌ژموونی خۆیان زیاتر به‌سه‌ر عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان بسه‌پێنن و به ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ستافریدیس به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گه‌ڕاوه كه براوه و دۆڕاوه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و سێ وڵاته‌كه كێن و چین؟ له وه‌ڵامیش دا ده‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كشانه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م پاشماوه‌كانی داعش به‌هێز و چالاك ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌یش كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رفه‌تێكی مه‌زنی بۆ ده‌ڕه‌خسێ و ده‌كه‌وێته دۆخی ئاهه‌نگگێڕانه‌وه، به‌هۆی بیستنی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌و سێ وڵاته، چونكه ده‌ستی له نێو كاروباری هه‌رسێ وڵات هه‌یه، دوای ئێرانیش ڕووسیا دێ، به تایبه‌ت له سووریا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مۆسكۆ هه‌واڵێكی خۆشه، چونكه ماوه‌یه‌كه هه‌وڵی زۆر ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی كوردیش بسه‌پێنێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، پێویست ناكات تره‌مپ ئه‌و شانازییه بۆخۆی تۆمار بكات، چونكه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و بێته سه‌ر حوكم هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق 170 هه‌زار و له ئه‌فغانستانیش 100 هه‌زار بوونیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئۆباما 90%یان كشێنرانه‌وه، بۆیه ئه‌و چه‌ند هه‌زاره كه‌مه‌ی ماون و هێنده ژماره‌یان زۆر نییه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یشیان له‌سه‌ر سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه، ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه، یاخود بگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌مه‌ریا، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین گرفت ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی عێراق له ده‌ست ده‌ده‌ین، ئیتر حكوومه‌تی شه‌رعی و پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
براوه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه، داعش و ئێران و ڕووسیا و سووریایه و دۆڕاوه‌كه‌یشی عێراق و ئه‌مه‌ریكا
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تووشی نیگه‌رانی و دوودڵی زۆر ده‌كات، به تایبه‌ت ئیسرائیل و سعوودیه و ئیماڕات و ئوردن و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئیتر متمانه‌یان به ئه‌مه‌ریكا لاواز ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان ئه‌وه ده‌بینن، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی تره‌مپ له عێراق ده‌كشێنرێنه‌وه، تا ئێران ده‌ستی واڵاتر بێ له عێراق و به ته‌واوی نزیك ببێته‌وه له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یشی دا ستافریدیس ده‌ڵێ، براوه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بریتی ده‌بن له داعش و ئێران و ڕووسیا و سووریا، دۆڕاوه‌كانیش خودی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌لی عێراق ده‌بێ، له دوای 2003ه‌وه هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی وڵاتێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو و ئازاد و دیموكراس هه‌ڵچنی، به‌ڵام له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر له ئێران ده‌چێ، نه‌ك وڵاتێكی دیموكراتی و پێشكه‌وتوو.