ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، كه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كجار زۆر له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق له به‌رده‌ستی لیژنه‌ی تایبه‌ت به دۆسییه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌كان بوونیان هه‌یه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه دۆسیه‌ی نه‌وه‌ده‌كان زۆر كاره‌ساته و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت.
عالیه
نوسێف ئاشكرای كرد، كه لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان ناسناوی دۆسیه‌كانی نه‌وه‌دی له ژماره‌یه‌كی زۆری دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ناوه كه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بوونیان هه‌یه، هۆی ناونانی "نه‌وه‌دیش" له‌و دۆسیانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌و بودجه‌ی بۆ پرۆژه‌كان بۆیان ڕه‌وانه كراوه، ته‌نیا 10%ی خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و پرۆژه‌یان پێ ئه‌نجام دراوه، 90%ی پاره‌ی پرۆژه‌كانیش چووه‌ته گیرفانی گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه.
له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دۆسیه‌ی نه‌وه‌ده‌كان بوونی هه‌یه و پێویسته هه‌ڵبدرێنه‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێویسته لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، دۆسیه و تاوانه گه‌وره‌كان هه‌ڵبداته‌وه و ناكرێ ئه‌و دۆسیه هه‌ستیارانه په‌رده‌پۆش بكرێن، كه له دوای 2003ه‌وه كه‌ڵه‌كه‌بوون و هیچ هه‌نگاوێكی ڕژد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌یان نه‌نراوه.
جێی باسه عێراق به یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان داده‌نرێ و به گوێره‌ی ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێسته زیاتر له 850 ملیار دۆلاری عێراق به‌هه‌ده‌ردراوه و بۆ خزمه‌تی به‌رپرسانی باڵای به‌غدا به‌كارهێنراوه.