به‌رپرسێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی چین ڕای گه‌یاند، ڤاكسینێكی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ئه‌گه‌ری هه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبه‌ردا به‌رده‌ست بێت.
چوار ڤاكسینی چاره‌سه‌ری كۆڤید-19 له كۆتا قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكیدان و سێیان له‌و ڤاكسینانه له ژێر سه‌رپه‌رشتی پرۆگرامێكی به‌كارهێنانی باری له‌ناكاو له مانگی ته‌مووزدا خرایه كار.
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ڤاكسین له‌سه‌ر ئاستی دنیا له پێشبڕكێدان
گویژێن هو، پسپۆڕی باڵای بواری زینده سه‌لامه‌تی كۆنتڕۆڵ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی ناوخۆی ڕای گه‌یاند، قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڤاكسینه‌كان له‌وانه‌یه له مانگی نۆڤێمبه‌ر یان دێسێمبه‌ر به‌رده‌ست بن بۆ به‌كارهێنان.
به‌شێك له گرووپی ده‌رمانسازی نیشتمانیی چینی (سینۆفاڕم) و سینۆڤاك بایۆتیك، كه گه‌وره كۆمپانیای چینین، خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی سێ ڤاكسینن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پڕۆگرامی به‌كارهێنانی باری له‌ناكاو. چواره‌م ڤاكسینیش كه له‌لایه‌ن "سانسیرۆ بایۆلۆجیكس" په‌ره‌ی پێدراوه له مانگی حوزه‌یراندا له‌لایه‌ن سوپای چینه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا.
سینۆفاڕم له مانگی ته‌مووزدا ڕای گه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ڤاكسینێكی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆ به‌كارهێنان به‌رده‌ست بێت، ئه‌وه‌یش دوای به كۆتاهاتنی قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان.
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ڤاكسین له‌سه‌ر ئاستی دنیا له پێشبڕكێدان بۆ په‌ره‌پێدانی ڤاكسینێكی كاریگه‌ر دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێسته بووه‌ته هۆی مردنی زیاتر له نۆ ملیۆن كه‌س.
وشه/ محه‌مه‌د ڕه‌حمان