ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دوا پێشڤه‌چوونه‌كانی مرۆڤایه‌تی له بواری گه‌یشتنی مرۆڤ به دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زووهره بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه به گوێره‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه دۆزراونه‌ته‌وه، شوێنه‌وار و ئه‌گه‌ری بوونی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانیش نزیكبووه‌ته‌وه له ڕاستی و شتێكی مه‌حاڵ نییه.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، به‌شێك له توێژه‌رانی سه‌ر هه‌ساره‌ی زووهره گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زووهره بوونی هه‌بووه، ئه‌وان توانیویانه گازی فۆسفین له‌سه‌ر هه‌ساره بدۆزنه‌وه، كه یه‌كێكه له گازه ژه‌هراویییه‌كان له به‌رگی هه‌ساره‌كه بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌یش بنه‌مایه‌كی دروستكردووه، بۆ بوونی بوونه‌وه‌ری گه‌ردوونی كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه ژیا بن یان ئێسته‌یش له ژینكردن به‌رده‌وام بن.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گازه له به‌رگی هه‌ساره‌ی زووهره ته‌نیا حاڵه‌تێكی ئاسایی نییه، چونكه ئه‌مجۆره گازانه له به‌رگی زه‌ویش بوونیان هه‌یه و ڕێگرن له گه‌یشتنی تیشكی وه‌نه‌وشه‌یی بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی، واته به‌رگێكی پارێزه‌ریان هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش لێكچووێكی زۆر له نێوان زه‌وی و ئه‌و هه‌ساره‌یه دروست ده‌كات، كاتێك ئه‌م لێكچوونه‌یش دۆزراوه‌ته‌وه، زانایان گومانه‌كانیان كه‌متر بووه‌ته‌وه له بوونی بوونه‌وه‌ری تر له گه‌ردوون، كه هاوشێوه‌ی ئێمه له هه‌ساره‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر بژین و بوونیان هه‌بێت.
ڕه‌نگه ئه‌مه كۆتایی به گومانه‌كان نه‌هێنێت، به‌ڵام كاتێك بیر له چۆنیه‌تیی دروستبوونی گازی فۆسفینی ژه‌هراوی ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه بوونی ژیان و زینده‌وه‌ره و بوونه‌وه‌ره‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر، نزیكبووه‌ته‌وه له ڕاستییه‌كی مه‌حاڵ، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گازه ژه‌هراوییه، كه بۆنێكی یه‌كجار ناخۆشی هه‌یه، هاوشێوه‌ی بۆنی ماسییه‌كی گه‌نیوه، كه له مه‌ودایه‌كی دوور مرۆڤ ناتوانێ خۆی له‌به‌ر بۆنه‌كه‌ی بگرێت، له‌سه‌ر زه‌وی له ناوچه بوركانییه‌كان و له پاشه‌ڕۆی به‌تریقه‌كان ئه‌و جۆره گازه بوونی هه‌یه.
ئه‌مجۆره گازه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له هه‌وا بوونی نییه و بێ به‌كتریا و ڤایرۆس دروست نابێت
فۆسفین گازێكی ئاسایی نییه كه له نێو هه‌وا، هاوشێوه‌ی ئۆكسجین و هایدرۆجین و گازه‌كانی تر بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو له ڕێی زینده‌وه‌ری ناهه‌وایی دروست ده‌بێ، وه‌كو به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان، كاتێك ئه‌و گازه له كارلێكی زینده‌وه‌ره‌كانه‌وه دروست بێ و له به‌رگی هه‌ساره‌ی زووهره بدۆزرێته‌وه، ئه‌مه ئاماژه و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه زینده‌وه‌ری تر له گه‌ردوون بوونیان هه‌یه، چونكه وه‌كو باسمان لێوه‌كرد، گازه‌كه بێ بوونی به‌كتریا و ڤایرۆس ناتوانێ دروست ببێت، لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه دێته ئاراوه، كه ئایا ئه‌و به‌كتریا و ڤایرۆسانه له زه‌وییه‌وه بۆ زووهره ڕۆیشتوون، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، چونكه به‌رگه‌گرتنی ژین ته‌نانه‌ت بۆ ڤایرۆس و به‌كتریاكانیش له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگی گۆی زه‌وی كارێكی مه‌حاڵ و سه‌خته، كه‌واته ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه له كوێ و چۆن دروستبوون؟
به دڵنیاییه‌وه زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه وه‌كچۆن ژیان له‌سه‌ر زه‌وی و به‌كتریا و زینده‌وه‌ره‌كان و مرۆڤ بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه كه له‌سه‌ر زووهره‌یش ژیان بوونی هه‌بووبێ، یان ئێسته‌یش به‌رده‌وام بێت، چونكه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گازه كه له به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان به‌رهه‌م دێت، نیشانه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، كه زینده‌وه‌ری تر له گه‌ردوون هه‌ن، هه‌رچه‌ند زینده‌وه‌ره‌كه بچووك بێ و به‌كتریا و ڤایرۆس بێ كه به میكرۆسكۆپ نه‌بێ نابینرێن، به‌ڵام ئیتر ڕاستییه‌كه كه زینده‌وه‌ر بوونی هه‌یه.
ئێسته بڕێكی یه‌كجار زۆر و فره‌وانی ئه‌و جۆره گازه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زووهره دۆزرایه‌وه، بۆیه زۆرینه‌ی ڕه‌های زانایان گۆڕانكاری ته‌واو له بیركردنه‌وه‌یان دروستبووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌ڵێ ژینكردن له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی تر بوونی هه‌بووه.
دۆزینه‌وه‌ی گازه‌كه له زووهره هه‌نگاوێكی مه‌زن و گرنگه به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به بوونه‌وه‌ره‌كانی گه‌ردوون
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ڕووی هه‌ساره‌ی زووهره به‌هۆی نزیكی له خۆره‌وه زۆر گه‌رمه، بۆیه قورسه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه بوونی هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك لێی وردبینه‌وه تا به‌ره‌و به‌سته‌ڵه‌كان و جه‌مسه‌ره‌كانی هه‌ساره‌كه بڕۆین، پله‌كانی گه‌رما كه‌متر ده‌بنه‌وه و له ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كانیش ئه‌مجۆره گازه دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش مانای وایه زینده‌وه‌ره‌كان له‌به‌ر گه‌رما له هێلی كه‌مه‌ره‌ی زووهره نه‌ژیاون و به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی باكور و باشوور ڕۆیشتوون!
د‌یڤید كلیمینتس زانای فیزیای گه‌ردوونی له ئیمپریال كۆلێج له له‌نده‌ن له‌وباره‌وه گوتی، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌س نییه، تا به ته‌واوی بگه‌ین به‌و بڕوایه‌ی ژین له‌سه‌ر زووهره بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ چوونه سه‌ر ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی پرۆسه‌ی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی تر.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش په‌یمانگه‌ی ماساچوستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا له‌وباره‌وه په‌یپه‌رێكی توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه بوونی گازی فۆسفین نیشانه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی بوونی ژیانی بوونه‌وه‌ری تر له نێو گه‌ردوون.