پێچه‌وانه‌ی په‌رله‌مانتارانی تری كوردستان و دنیا، ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ ته‌نیا ده‌یانه‌وێ مووچه وه‌بگرن و به ئۆنلاینیش كۆبوونه‌وه بكرێ، ئه‌وه‌یش دوابه‌دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ، داوای كردووه كه ده‌وامی په‌رله‌مانتاران كه‌م بكرێته‌وه.
كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ تێكدانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه، داوای كردووه كه ده‌وامی په‌رله‌مانتاران یان كۆبوونه‌وه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، نموونه‌یشی به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه "ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان به ئۆنلاینیش بكرێ ئاساییه" به‌جۆرێك باسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه كه كۆبوونه‌وه‌كان به ئۆنلاین ده‌كه‌ن.
نه‌وه‌ی نوێ ته‌نیا ده‌یانه‌وێ كێشه بنێنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، نه‌وه‌ی نوێ ته‌نیا ده‌یانه‌وێ كێشه بنێنه‌وه و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یش بیری چووه و چاوی نایبینێ كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕۆژانه سه‌ردانی پڕۆژه‌كان ده‌كات و له نزیكه‌وه چاودێرییان ده‌كات.
وه‌ك دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ ته‌نیا ده‌یانه‌وێ مووچه وه‌ربگرن و له راگه‌یاندنه‌كان قسه بكه‌ن و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نییه.
وه‌ك دووپاتیشی كرده‌وه كه كاوه عه‌بدولقادر ده‌یه‌وێ به‌و قسه‌یه سۆزی فه‌رمانبه‌ران بورووژێنێ و باسی ده‌وامی حكوومه‌ت ده‌كات.
نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و حه‌وت ئه‌ندام بوون، به‌ڵام ئێسته چوار له‌وانه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی شاسوارن و ئه‌وانه‌ی تر خۆیان وه‌ك سه‌ربه‌خۆ ناساندووه.