خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له سلێمانی له به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی گردبوونه‌وه و داوای مافی یاسایی خۆیان كرد، له كاتی گردبوونه‌وه‌كه‌دا شه‌ڕ و گرژی دروستبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئهیلوول، ئاری جه‌لال، خاوه‌ن پشك به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان ساڵه مافمان ده‌خورێت و حیسابمان بۆ ناكرێت له چاڤی لاند، "چوینه به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی و تهپڵمان كوتی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ".
وه‌ك كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ ته‌پڵ بۆ شاسوار لێ درا
روونیشی كرده‌وه كه له لایه‌ن سێ بۆ چوار كه‌سه‌وه كه سه‌ر به شاسواربوون هێرش كرایه سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن. ئه‌و خاوه‌ن پشكه پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه بۆچی له رابردوو هه‌رچی خۆپیشاندان كرابێت به ده‌یان ئۆتۆمبێلی چالاكه مه‌ده‌نییه‌كان هاتوون بۆ پارێزگاری، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌هاتوون.
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه شاسوار عه‌بدولواحید پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاندی لایه و نایانداته‌وه له‌ماوه‌ی ڕابردوویش ده‌یان خۆپێشاندان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رێوه‌چووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی