به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، كۆمپانیایه‌كی حزبی له سنووری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ مۆڵه‌تی حكوومه‌ت ده‌ستی به پشكنین كردووه و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ئێران بگه‌ڕێته‌وه ناو خاكی هه‌رێم بڕی 60 هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گرن.
" وشه" زانیویه‌تی، ئه‌و كۆمپانیایه هیچ مۆڵه‌تێكی حكوومی نییه بۆ كاره‌كه‌ی، به‌ڵام به پسووله و مۆری به‌شی ته‌ندروستی مه‌رزی باشماخی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كاره‌كه ده‌كات.
كۆمپانیایه‌كی حزبی له سلێمانی، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی پێدابێت ده‌ستی كردووه به پشكنین
ره‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمپانیایه‌كی حزبی له سلێمانی، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی پێدابێت و داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكوومه‌ت ده‌ستی كردووه به پشكنین بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له ئێرانه‌وه دێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی كرده‌وه كه كۆمپانیایه‌كه خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نییه، به‌ڵام به پسووله و مۆری به‌شی ته‌ندروستی باشماخی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كاره‌كه ده‌كات و بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ئێرانه‌وه بێته ناو هه‌رێم بۆ پشكنینی كۆرۆنا 60 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر پسووله‌كه 25 هه‌زار دینار نووسراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی، له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ریده‌گرێت چوار هه‌زار دیناری بۆ كارمه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ده‌بێت، رۆژانه‌ش هاووڵاتییه‌كی زۆر له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و داهاتێكی زۆریان هه‌یه.
له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندانجار به‌ناوی دڵنیایی پاره له هاووڵاتییان وه‌رگیراوه كه له هه‌رێمه‌وه ده‌چنه ناو خاكی ئێران كه كاره‌كه‌یان نایاسایی بووه و كۆمپانیای حزبی كاره‌كه‌ی كردووه و رۆژانه داهاتێكی زۆریان هه‌بووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی