سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان فرۆشتنی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت" پێویسته ڕێگری له‌و فرۆشتنه بكرێ".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی ئه‌یلوول، سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی زانیاریه‌ك یه‌كێك له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی داوای كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی كردووه تا بیكات به پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت.
هه‌ندێك له به‌رپرسانی زانكۆ و خوێندنی باڵا ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داوه
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك له به‌رپرسانی زانكۆ و خوێندنی باڵا ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داوه و نووسراوی نهێنیشیان بۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینه‌كه كردووه.
به بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی یه‌كێتی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نیشتیمانییه ڕێگری لێبكرێت و وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه وه‌ك موڵكی خوێندنی باڵا‌و زانكۆ به‌كاری بهێنێت نه‌ك بكرێت به پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت. ده‌شڵێت" ئه‌ركی سه‌رشانی كه‌سایه‌تیه‌كانی شار و ئه‌كادیمیانه بڵێن ئیتر به‌سسه‌و ئه‌م جۆره تاڵانی و بڕۆییه ڕابگیرێت".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویش دارسنه‌وبه‌ره‌كانی نێوان سلێمانی و تاسلوجه سووتێنران و وا بڵاو كرایه‌وه كه دراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌كرێ به پڕۆژه.