سه‌رۆكی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی باكوری سووریا گیانیان له ده‌ست دا.
كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 209 كه‌س
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، دكتۆر جوان مسته‌فا سه‌رۆكی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 58 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر تۆمار كراون كه 31 نێر و 27 مێن، به‌شێوه‌یه‌ك /19 هاووڵاتی له حه‌سه‌كه، هه‌شت هاووڵاتی له درباسییه، حه‌وت هاووڵاتی له دێرك، سَی هاووڵاتی له كركی له‌كی، دوو هاووڵاتی له عاموودا، دوو هاووڵاتیی تریش له كۆبانێ، هه‌شت هاووڵاتی له ڕه‌قه، هه‌شت هاووڵاتی له شه‌هبا و یه‌ك هاووڵاتی له ته‌به‌قه/.
ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی باكوری سووریا گیانیان له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها 16 هاووڵاتیش چاك بوونه‌وه.
زیاتر گوتی، "تا ئێسته له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی باكوری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، 350 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، 55 تووشبوو گیانیان له ده‌ست داوه و كۆی گشتی تووشبووانیش گه‌یشتوونه‌ته هه‌زار و 209 كه‌س."
ڕوونی كرده‌وه، ده‌روازه‌ی "عون دادات" تا 30ی ئه‌یلوول كراوه ده‌بێت و دوای ئه‌و ماوه‌یه داده‌خرێت و هاتوچۆی نێوان شاره‌كان ڕاده‌گیرێت، تا ئه‌و كاته‌یش هاتنه ژووره‌وه بۆ ئیداره‌ی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه هه‌ڵگری نشینگه و ناسنامه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن، ده‌رچوونیش تێدا ده‌بێت به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بێت".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ جووتیاران به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی دروێنه‌ی لۆكه ده‌ستی پێ كردووه، به ڕێكاری تایبه‌ت و ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆیان ده‌توانن هاتوچۆی خۆیان ئازادانه له‌كاتی ئه‌ركیاندا بكه‌ن و له ئیداره‌ی خۆسه‌ریش بچنه ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی دا، ئێسته له ئیداره‌ی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان هۆڵی ئاهه‌نگ و دانانه‌وه‌ی پرسه و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مزگه‌وته‌كان، به‌جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراونه‌ته‌وه و هاووڵاتییان ده‌توانن ژیانی ئاسایی خۆیان به‌رده‌وام بكه‌ن.