له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری سیروان به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، دیارده‌ی زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر ئه‌و رووباره له‌لایه‌ن جووتیاران و خاوه‌ن كارگه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ده‌ربه‌ندیخانیش هۆشداری ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، محه‌مه‌د شه‌هید نوێنه‌ری جووتیارانی گوندی بانیخێلاَن له سنووری شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری سیروان دیارده‌ی زێده‌ڕۆی بۆ سه‌ر ڕووباری سیروان له‌لایه‌ن خاوه‌نكارگه‌كان و جووتیارانه‌وه له سنووری ده‌ربه‌ندیخان تا ده‌گاته نزیك شاره‌دێی پێبازی سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار به‌رده‌وامه.
به‌راورد به پارساڵ ئاوه‌كه زۆر كه‌می كردووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه بانیخیلاَن به‌ناوبانگه به به‌رهه‌مهێنانی برنج و كردنی مه‌ره‌زه، به‌لاَم ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌می ئاو زیاتر له‌نیوه‌ی جووتیاران ده‌ستبه‌رداری كردنی مه‌ره‌زه بوون.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی سنووری شاره‌دێی باوه‌نوری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، به‌راورد به‌پارساڵ ئاوه‌كه زۆر كه‌می كردووه.
ئه‌مجه‌د ئه‌سعه‌د، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی راگه‌یاند، زێده‌ڕۆی بۆ سه‌ر رووباری سیروان له سنووری ده‌ربه‌ندیخان بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ژینگه‌پارێزان و به‌شێك له جووتیاران.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی