ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی گۆڕینی ستراتیجی ئێران له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه تاران بڕیاریداوه هێرشه مووشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسی زۆری هه‌یه، ئه‌م كارانه‌ی بچنه خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپه‌وه و هانی جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریكا بده‌ن، جارێكی تر ده‌نگ به تره‌مپ بده‌نه‌وه و بۆ خولی دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌شێك له به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی گواستوویه‌تییه‌وه، كه ئێران زۆر به وریایی ئێسته مامه‌ڵه ده‌كات و نایه‌وێ هیچ فشار و كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكات، چونكه نایه‌وێ جووڵه و مامه‌ڵه‌كانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری تره‌مپ دابنێن، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سێی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ.
ئه‌و به‌رپرسانه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كه هێرشی میلیشیاكانی ئێران به مووشه‌ك بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و دامه‌زراوه‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به ته‌واوی جه‌ماوه‌ر و شه‌قامی ئه‌مه‌ریكای تووڕه كردووه، تره‌مپیش زۆر به توندی دژی ئه‌مه ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر هات و ئێرانیش له‌م كارانه‌ی به‌رده‌وام بێت، ئه‌و هاوئاهه‌نگی و هاوسۆزییه‌ك له نێوان جه‌ماوه‌ر و تره‌مپ دروست ده‌بێ و ئه‌مه‌یش دوور نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و بیركردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.
هێرشی كاتیۆشاكان زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه و تاران ترسی هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ لێ بكه‌وێته‌وه
تووڕه‌كردنی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌م كارانه به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپه‌وه‌یه، كاتێكیش كارێكی له‌مجۆره ڕووبدات، ئه‌وا تره‌مپ چه‌ندان هێنده زیاتر له پێش كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بۆچوونی توندتر ده‌رده‌بڕێ و ده‌یه‌وێ جه‌ماوه‌ر بخاته پاڵ خۆیه‌وه و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی تاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و خواستی زۆریشی هه‌یه كه ئێسته و له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن، ئێران ئه‌م كارانه ئه‌نجام بدات و به‌رده‌وام بێت.
به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو میلیشیاكانی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران له عێراق زیاتر له 20 هێرشی مووشه‌كیان كردووه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و بنكه‌كانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئێسته كه‌مترین هێرشی مووشه‌كی ئه‌نجام دراوه و ڕێژه‌كه كه‌متر و كه‌متریش ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به وردی تاوتوێی كاریگه‌ری ئه‌و كارانه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا زانیوه و نایه‌وێ ئێسته به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێزار بكات.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئێران له ڕێی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌یه‌ویست ئه‌وه بسه‌لمێنێت و دووپاتی بكاته‌وه، كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه و كێشه‌یه بۆ دامه‌زراوه و سه‌رباز و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ،به‌ڵام ئێسته ده‌یه‌وێ ئه‌مه بگه‌یه‌نێته نزمترین ئاست، ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه تاكتیكه و ئێرانیش به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێت و ده‌رچوونه‌وه‌ی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناخۆشترین هه‌واڵی ساڵ ده‌بێ بۆ ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو كارێك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی دۆناڵد تره‌مپ بكه‌وێته‌وه و شكست له هه‌ڵبژاردن بهێنێت، به تایبه‌ت به‌هۆی بۆچوونه‌كانی بایدن كه هه‌ڵوێستی هاوسه‌نگ و میانڕه‌وانه له‌سه‌ر پرسی ئێران ده‌خاته ڕوو له‌میانه‌ی گوتاره‌كانی له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن له ویلایه‌ت و شاره جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
دووباره بوونه‌وه‌ی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناخۆشترین هه‌واڵه بۆ تاران
جینیفه‌ر كاڤاریلا توێژه‌ری بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌یمانگه‌ی واشنتن له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، ئێسته ئێران وازی له هێرشه‌كان هێناوه و خه‌ریكی چڕكردنه‌وه‌ی فشارهكانه بۆ سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌یه‌وێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، تا كازمی له ئه‌مه‌ریكا دوور بخاته‌وه و پشتیوانه‌كانی په‌رت و بڵاو بكات و به ته‌نیا له گۆڕه‌پانه‌كه بیهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش به‌و مانایه نییه كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كۆتاییان هاتبێت، به‌ڵكو ئێسته‌یش بوونیان هه‌یه و كۆتایی‌یان نه‌هاتووه.
جه‌نه‌ڕال مارك میلی سوپاسالاری ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فرانك ماكنزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌وباره‌وه هاوڕان و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كۆتاییان نه‌هاتووه و به‌ڵكو تاران به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی وه‌ستاندوویه‌تی، خه‌ریكی جۆرێكی تری سیاسه‌تكردنه له عێراق، كه ئه‌ویش ڕێكخستنه‌وه‌ی گرووپه سیاسییه‌كانی سه‌ر به خۆیه‌تی له نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ده‌ستوقاچی حكوومه‌ت ببه‌ستێته‌وه و به به‌رده‌وامی كارتی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له حكوومه‌ت له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه، به‌هۆی بوونی زۆرینه‌ی شیعه له نێو په‌رله‌مان به كراوه‌یی بهێڵێته‌وه.