ته‌لارێكی پزیشكی له پشده‌ر تایبه‌ت به جوانكاریی پێست، به‌هۆكارێكی نه‌زانراو ئاگر ده‌گرێت و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ناوچه‌كه‌یش له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌عات 9:30، ئاگر له ته‌لاری پزیشكیی پشده‌ر دكتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی حه‌مه پزیشكی پێست و جوانكاری كه‌وته‌وه".
زیاتر گوتی، "تا ئێسته زیانه‌كان نه‌زانراون، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی قه‌ڵادزێ له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان. هۆكاره‌كه‌یشی نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه".
شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌وێته 135 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و سه‌ر به‌ئیداره‌ی راپه‌ڕینه.