مۆبایلێك لە گەدەی پیاوێك دەردەهێنرێت

:: AM:11:16:23/09/2020 ‌
لە رووداوێكی سەیروسەمەرەدا لە میسر، تیمێكی پزیشكی بە نەشتەرگەریی مۆبایلێك لەناو گەدەی نەخۆشێك دەردەكەن. دۆخی نەخۆشەكەیش ئاساییە.
دوای پكشنین دەركەوتووە مۆبایلێك لە گەدەی گیر بووە

پێگەی "ئەلعەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 23ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، تیمێكی پزیشكی لە میسر لە دوای پشكنین، بۆیان دەركەوت ماوەی حەوت مانگە مۆبایلێك لە گەدەی نەخۆشێكدا ماوەتەوە، بۆیە بە نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو، مۆبایلەكەیان هێنایە دەرەوە.

بەپێی پێگە عەرەبییەكە، نەخۆشەكە ناوی حەسەن رەشادە و تەمەنی 28 ساڵە، كاتێك هەستی بە ئازارێكی زۆر لە گەدەی كردووە، چووەتە نەخۆشخانەی "بنها" لە میسر، لە دوای پكشنین دەركەوتووە مۆبایلێك لە گەدەی گیر بووە، بۆیە تیمێكی پزیشكی بە نەشتەرگەرییەك، مۆبایلەكەیان لە گەدەی دەرهێناوە.

بەپێی جۆری نەشتەرگەرییەكە، ئەو تیمە پزیشكییە بەماوەی دوو سەعات توانییان مۆبایلەكە بهێننە دەرەوە.

نەخۆشەكە بۆ رۆژنامەنووسان گوتوویەتی، حەوت مانگ بەر لە ئێستە بەناوی گاڵتەكردن لەگەڵ هاوڕێكانم، مۆبایلەكەم قووت دا، ئەوكات هەستم بە هیچ شتێك نەدەكرد، بۆیە فەرامۆشم كرد، تا ئەم رۆژانە هەستم بە ئازارێكی زۆر كرد كە دیارە بەهۆی مۆبایلەكەوە بووە. سوپاس بۆ خوا كە بە نەشتەرگەرییەك لەو دۆخە رزگارم بوو.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د