پڕۆژەیەكی 28 ملیار دۆلاری بۆ گەشتی مانگ دەخرێتە ڕوو

:: PM:02:16:23/09/2020 ‌
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریكا كە بە ناسا ناسراوە، پڕۆژەیەكی نوێی پێشكەش كردووە كە 28 ملیار دۆلار تێچوویەتی و تا ساڵی 2024 دوو كەس رەوانەی مانگ دەكات.

لەو 28 ملیار دۆلارە 16 ملیار دۆلاری تەنیا بۆ دروستكردنی ئەو پشكنەرە تەرخان دەكرێت كە ئەركی ئەوەیە لەسەر مانگ تاقیكردنەوە و گەڕانەكانی ئەنجام بدات.
پەسندكردنی ئەو بودجە زۆرە گرێ دراوە بە رەزامەندی كۆنگرێسی ئەو وڵاتە

پەسندكردنی ئەو بودجە زۆرە گرێ دراوە بە رەزامەندی كۆنگرێسی ئەو وڵاتە و ئەگەر پەسند بكرێت، بۆ ماوەی چوار ساڵ بودجەكە دابین دەكرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیەی كردووەتە گرنگترین ئەركەكانی خۆی لەم خولەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

جیم براید نستاین سەرپەرشتی ناسا هۆشداری دا لە بەرەبەری هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا هەندێك هەنگاوی زانستی دەكرێ مەترسیدار بن بۆ رەوتی كارەكانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمان.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، بۆ ئەو پڕۆژەیە سەرۆكەكانی پێشتری ئەمەریكا جگە لە ئۆباما، بە ملیاران دۆلاریان تەرخان كردبوو و لە خولی پێشتردا ئۆباما تەرخانكردنی هەر بڕە بودجەیەكی رەت كردەوە.

ئامانجی ئەو گەشتەی ناسا جەمسەری باشووری مانگە و ئەگەر یەكەم بودجە بە قەبارەی سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار تەرخان بكرێت، ئەوا تا ساڵی 2024 بەپێی ئەو پلانەی دانراوە مرۆڤ جارێكی تر لەسەر مانگ دادەبەزێت.

بڕیارە ژنیك و پیاوێك ئەم گەشتە زانستییە ئەنجام بدەن .





وشە - سلێمان تاشان