دیار حەمەساڵح قادر ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و لێپرسراوی ڕاگەیاندنی یانەی شەتڕەنجی خانزاد و سەرپەرشتی ناوبژیوانی پاڵەوانیەتییەكان لە یانەكە وەڵامی چەندان پرسیاری "وشە" دەداتەوە لە بارەی یانەكەیانەوە.
*یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد كه‌ی دامه‌زراوه و تا ئێسته ئامانجی دامه‌زراندنه‌كه‌ی هێناوه‌ته دی؟
یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد له 14ی ئاداری ساڵی 1998 دامه‌زاراوه، بێگومان ئامانجی دامه‌زراندنه‌كه‌ی هێناوه‌ته دی و پێكاویه‌تی، چونكه یانه‌كه‌مان ته‌نیا بۆ بردنه‌وه له یارییه‌كان دانه‌مه‌زراوه و ئامانجی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بووه له بواره‌كانی خوله‌كانی فێركردن و دروستكردنی یاریزان و ناوبژیوان و چه‌ندان بواری تر.
*یانه‌كه به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌ی تاك و هه‌ڵبژارده كردووه.؟
به‌شێوه‌ی تاك و هه‌ڵبژارده یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد به‌شداریی چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وروپا و ناوخۆی عێراق و عه‌ره‌بی و ئاسایی كردووه، وه‌ك وڵاتانی جۆرجیا، توركیا و ئیمارات، توونس پێشكه‌وتووان و كچان، هه‌نگاریا، پاڵه‌وانییه‌تی عه‌ره‌ب له جه‌زائیر، پۆڵۆنیا، جگه له‌وه له‌ناوخۆیش له ساڵی 1998ه‌وه كه دامه‌زراوه له عێراق به‌شداریی هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانمان كردووه تا ئێسته، به‌تایبه‌ت پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی خولی عێراقی و كاسی عێراقی، ئه‌گه‌ر باری دارایی یان باری دۆخی خراپی ته‌ناهی ڕێگری بووبێت له هه‌ندێك به‌شداریمان نه‌كردووه، ئه‌گه‌رنا له سه‌رجه‌میان به‌شداریمان هه‌بووه، ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو ساڵ به‌شدار نه‌بووینه.
*له كوردستان زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی شه‌تڕه‌نج له یانه‌كه‌تان ئه‌نجام ده‌درێن هۆكار چییه؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگای یانه‌كه‌مان به‌بێ جیاوازی بۆ هاوكاری هه‌موو لایه‌نێك و كه‌سێك كراوه‌ته‌وه، هۆكارێكی دووه‌م ئه‌وه‌یه یاری شه‌تڕه‌نج جێی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانیه‌تی، له شوێنی بوونی ده‌نگی زۆر و قه‌ره‌باڵغ ناتوانرێ یاری بكرێت، بۆیه زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی كوردستان و عێراقیش له یانه‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی بوونی شوێنێكی باش و كوالێتی و ستانده‌ر، هۆكاری سێیه‌م بۆ بوونی كادر و ستافی پێشكه‌وتوو و شاره‌زامان هه‌یه له بواره‌كه له‌گه‌ڵ بوونی كه‌لوپه‌لی زۆرباش.
*ئێسته كوردستان خاوه‌نی چه‌ند یاریزانی نێوده‌وڵه‌تییه؟
له ساڵی 1998وه تا ساڵی 2012 له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش یاریزانه‌كان ژماره‌یان زۆر كه‌م بوون و به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێران، به‌ڵام له دوای ساڵی 2012 كه دوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن یانه‌ی خانزاد كرایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانمان به‌شێوه‌ی ڕێت كه نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌نجام ده‌درا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارزانی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌ی زۆر بێت، بۆیه ئێسته ده‌توانم بڵێم كوردستان خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانی یاری شه‌تڕه‌نجه و له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا بوونیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێسته له سلێمانی و دهۆك و به‌غدایش یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت. ئامارێكی فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ست نییه به ژماره بیڵێین.
*چه‌ند ئه‌ندامتان هه‌یه؟
وه‌ك یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد سه‌رۆك و چوار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕین، به‌ڵام ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتیمان هه‌یه كه پێك دێت له ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران و ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕاهێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی و فه‌خری و چه‌ندان ئه‌ندامی فه‌خریشمان هه‌یه، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتیش نزكه‌ی 60 كه‌سن.
*له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند یانه‌ی تایبه‌ت به شه‌تڕه‌نج هه‌یه؟
له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌مدواییه یانه‌ی تایبه‌ت به شه‌تڕه‌نج كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان تاكه یانه‌ی شه‌تڕه‌نجین به‌ناوی یانه‌ی شه‌ڕه‌نجی خانزاد كه كار و چالاكییه‌كانمان به‌ده‌وامه.
*كام چین له هه‌رێمی كوردستان زیاتر گرنگی به‌و یارییه ده‌دات؟
ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان وانه‌ی شه‌تڕه‌نجمان گوتووه‌ته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی زیاتر حه‌ز به یارییه‌كه ده‌كه‌ن له ته‌مه‌نی منداڵان و نه‌وجه‌واناندان، به دڵنیاییه‌وه له ته‌مه‌نه‌كانی تریش بوونیان هه‌یه. یارییه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێشه به‌هۆیه‌وه چینی مامناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه كه ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتوون، ئه‌و چینه‌ی زیاتر له گرنگی شه‌تڕه‌نج ده‌گه‌ن، زیاتر به‌شداری له یارییه‌كان شه‌تڕه‌نج ده‌كه‌ن.
*پێتان وایه یاریی شه‌تڕه‌نج له هه‌رێمی كوردستان خواست له‌سه‌ری به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌نجان هه‌وڵ بۆ فێربوونی ده‌ده‌ن؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یانه‌كه‌مان شوێنی تایبه‌ت و زۆر فراوانمان هه‌یه كه ئه‌مه قسه‌ی یاریزانه‌كان بووه نه‌ك هی خۆمان، بۆیه به‌ڵێ خواست له‌سه‌ری به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌نجان هه‌وڵ بۆ فێربوونی ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یاریی شه‌تڕه‌نج قورسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌ناو یارییه وه‌رزشییه‌كان و پرشنگدارتره، جگه له‌وه ڕۆژانه ئێمه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌موو شارۆكه‌كانی تری كوردستان و عێراقیش پێوه‌ندی ده‌كه‌ن كه چۆن پێوه‌ندی به یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاده‌وه بكه‌ن.
*پڕۆژه و پلانی داهاتووتان چییه؟
پڕۆژه و پلانمان زۆره، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی گشتی كه له وڵات‌دا بوونی هه‌یه، جگه له‌وه قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنایش هاتووه‌ته سه‌ری، هه‌روه‌ها باری دارایی یانه‌كه زۆر خراپه، چونكه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی یارییه‌كان و چالاكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه خۆشمان تووشی قه‌رزێكی زۆر بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام به بڕیاری سه‌رۆكی یانه‌كه چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وامی هه‌یه و بۆی گه‌نجان و نه‌وه و منداڵانی كوردستان له چالاكییه‌كان بێبه‌ش نه‌بن و دوا نه‌كه‌ون له دنیای شه‌تڕه‌نج. به نیاز بووین پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گه‌وره له یانه‌ی خانزاد بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام نه‌مانتوانی به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه، دووه‌م خوله‌كانی فێربوونمان هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رده‌وامی هه‌بێت و منداڵه‌كانی كوردستان بكه‌ینه خاوه‌نی ڕێت تا بگه‌نه ئاستی 1800 ڕێت، ئه‌وكاته به به‌هێزییه‌كی زۆره‌وه ئاماده‌یان ده‌كه‌ین. ویستیان زۆره به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ده‌كرێت ئێسته.
له داهاتوودا پلانی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌وڵیشمان بۆ داوه، وه‌ك پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه ناحكوومییه‌كان یه‌كه‌م جار بخوێنرێت، میتۆدمان داناوه و كتێبیش ئاماده‌یه و له ساڵی ئاینده ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له چه‌ند قوتابخانه و په‌یمانگایه‌ك چه‌ند وانه‌یه‌كمان گوتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری باشی هه‌بووه، كاره‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌هاوكاری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
*له‌كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینی گشتی له هه‌رێمی كوردستان، ئێوه چه‌ند پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ئۆنلاینتان له یانه‌ی خانزاد ئه‌نجام دا؟
له‌كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌شت پاڵه‌وانییه‌تیمان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد ئه‌نجام داوه.
*ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌متان چی بووه و داواكاریتان له لایه‌نی پێوه‌ندیدار چییه؟
خراپی باری دارایی ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتنی داعش و قه‌یرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنایش، داواكارین له لایه‌نی پێوه‌ندیدار هاوكاری مادیمان بكرێت بۆ به‌رده‌وامیمان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان، چونكه پێویستی به دارایی و بودجه‌ی پێویسته ئه‌و چالاكییانه.
*تا ئێسته یانه‌كه‌تان بووه‌ته براوه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له جیهان به ده‌ست بهێنێت؟ خه‌ڵاته‌كان چین؟
ته‌نیا له خوله‌كانی عێراق و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی كاسی عێراق، چه‌ندان جار پله‌ی یه‌كه‌ممان به‌ده‌ست هێناوه، له وڵاتانی ئاسیایی و عه‌ره‌بی له ڕه‌گه‌زی كچان دووه‌ممان به‌ده‌ست هێناوه، به‌تاكیش خاڵاتی زۆر باشمان به‌ده‌ست هێناوه وه‌ك نازناوه‌كانی IM و ماسته‌رمان به‌ده‌ست هێناوه، له‌سه‌ر ئاستی ناوبژیوانان و ڕاهێنه‌رانیش خاوه‌نی چه‌ندان گه‌نجی به‌تواناین و دروستمان كردوون، كه پێشتر ده‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوبژیوان بهێنن و پاره‌یه‌كی زۆرمان له‌سه‌ر ده‌كه‌وت. جگه له‌وه ڕێكخه‌ری نێوده‌وڵه‌تیشمان هه‌یه.
یاری شه‌تڕه‌نج یارییه‌كی كۆنه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته كه له‌لایه‌ن زۆر له خه‌ڵكه‌وه كراوه. یارییه‌كه پێوه‌ندی به زیره‌كی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه و چه‌ندان پێشبڕكێ له بواری شه‌تڕه‌نجدا ئه‌نجام دراون، ئێسته له ژێر ئاودا ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌كه‌ن، شه‌تڕه‌نج كه له سه‌ده‌ی 16دا به یاریی پاشا‌كان ده‌ناسرایه‌وه و له هه‌موو دنیادا زۆربه‌ی پاشا‌كان ئه‌و یارییه‌یان ده‌كرد. به‌دوایدا و تا ئێسته‌یش كه‌سایه‌تییه سیاسی و ڕۆشنبیر و ئه‌دیبه‌كانی دنیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن.
جێی باسه یاریی شه‌تڕه‌نج له هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی گه‌وره‌ی پێ ده‌درێت و چه‌ندان یاریزانی ئاستبه‌رزیش له‌م بواره‌دا یاریی ده‌كه‌ن كه چه‌ندان یاریزان له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كه‌ن.