كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بوو ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌شیمانبوونه‌وه و قسه‌گوتن به ڕیفراندۆم عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، ماجید بازرگان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئامانجه‌ی كه ریفراندۆمی بۆ كرا، هێشتا له‌ناو كورددا به‌رده‌وامه و ته‌نیا بارودۆخه‌كه به‌جۆرێك گۆڕاوه.
هه‌ر كاتێك بێت كورد ده‌توانێ چه‌كی ریفراندۆم كه 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه، به‌كاری بێنێت
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ر كاتێك بێت كورد ده‌توانێ چه‌كی ریفراندۆم كه 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه، به‌كاری بێنێت.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێسته قسه به ئەنجامدەرانی ریفراندۆم ده‌ڵێن، بازرگان له وه‌ڵامدا گوتی، ئه‌و كه‌سانه له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌ك بن، بێ بنه‌مان و قسه‌گوتن به ڕیفراندۆم و په‌شیمانبوونه‌وه لێی عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی 2017 به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه چوو كه 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به به‌ڵێ دا و داوای سه‌ربه‌خۆییان كرد.