وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌م مانگه بارودۆخی دارایی باشتره و لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له 21% كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 18%.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی ئه‌یلوول، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له 21% بووه به 18%.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه كه لێبڕینی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو ده‌بێت و 50% مووچه‌كانیان ده‌بڕێت.
به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی ئابووری كوردستان و دنیا و بڕینی به‌شه پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆ گونجاندێك له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی دارایی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی 21% كه‌مكردنه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌و مووچانه‌ی له داهاتی خۆی و ناوخۆ دابین كرد كه چه‌ند مانگێكه دابه‌شی ده‌كات.