گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان فه‌رمانی ده‌ركردووه و له‌مه‌ودوا پێدانی ژماره‌ی سپاردن بۆ چاپكردنی كتێب به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی ده‌بێ و ئه‌مه‌یش بۆ پاراستنی به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
نامق هه‌ورامی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی ژماره 33077 و پاڵپشت به ڕێنمایی ژماره شه‌شی ساڵی 1999 بڕیاری دا پێدانی ژماره‌ی سپاردن بۆ چاپی كتێب بكرێت به شێوازێكی ناوه‌ندی و ته‌نیا له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كانه‌وه بدرێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و پاراستنی به‌ها و هێما پیرۆزه‌كان و نه‌شێواندنی ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئاماژه دراوه، كه پێش پێدانی ژماره‌ی سپاردن كتێبه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێ و دواتر ژماره‌ی سپاردنی پێ ده‌درێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له‌م نزیكانه لیژنه‌یه‌ك ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.