سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی شێخ حەسەن قەیوانی دەكات

:: PM:10:26:29/09/2020 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ سەعد قەیوانی كرد بەهۆی كۆچی دوایی حاجی شێخ حەسەن قەیوانی باپیرییەوە. 

لە پرسەنامەكەدا سەرۆكی حكوومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەكەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ماڵبات و كەسوكاریان ببەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل