وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه سبه‌ی شه‌موو سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ سیسته‌می زانكۆلاین كارا ده‌كرێ و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابییانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاتووه، له ڕۆژی شه‌موو 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ سیسته‌می زانكۆ لاین كارا ده‌كرێ، تا 10 ڕۆژ دوای ئه‌و واده‌یه، ده‌رچووانی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی پێشكه‌شكردن له سیسته‌می زانكۆلاین بۆ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه قوتابییان له ڕێی ماڵپه‌ڕی
www.regayyanko.com تا ڕێككه‌وتنی 19ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر سه‌عات 12ی شه‌و خۆیان تۆمار بكه‌ن و داواكاری بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن و فۆرمی تایبه‌ت له نێو سیسته‌می زانكۆلاین پڕ بكه‌نه‌وه.
ڕێنمایی قوتابیانیش ده‌كات، كه له ڕێی تێپه‌ڕه وشه و وشه‌ی نهێنی بچنه ناو سیسته‌می زانكۆ لاینه‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن قوتابخانه‌كانیان پێیان دراوه، دوای ئه‌وه ده‌ست به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بكه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، بۆ ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر سێ به‌شی خوێندنی "گشتی و پارالێل و ئێواران" ڕێژه‌ی 54 هه‌زار و 537 كورسی خوێندن ته‌رخانكراوه، زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تایبه‌تیش ڕێژه‌ی 27 هه‌زار و 630 كورسییان ته‌رخان كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا ڕێژه‌ی ده‌رچووان له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی خوێندنی ڕابردوو 72 هه‌زار و 264 خوێندكار بووه، كه 46 هه‌زار و 288ی به‌شی زانستی و 34 هه‌زار و 379ی به‌شی وێژه‌یی و هه‌زار و 637 به‌شه پیشه‌یییه‌كان بووه، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رچووانی ساڵانی ڕابردوو كه له هیچ شوێنێك ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه. ئه‌مانه‌یش مافی پێشكه‌شكردنیان هه‌یه.