ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ دۆخی شنگال به ئه‌رێنی داده‌نێت و پێی وایه، پێش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی تر ئێزیدییه‌كان قازانجی لێ ده‌كه‌ن.
دوێنی هه‌ینی نۆی ئۆكتۆبه‌ر، شاندی دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال ڕێككه‌وتن و ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی لێ كه‌وته‌وه، چونكه به‌هۆی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دۆخی ناوچه‌كه ئارام ده‌بێت و ئێزیدییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژیانی ئاسایی خۆیان.
بڵێسه كه له ڕابردوودا هه‌وڵی زۆری داوه به‌ده‌ر بكه‌وێ، ئێسته به ڕاكێشانی هاوسۆزی شنگالییه‌كان ده‌یه‌وێ خۆی ده‌ربخات
له‌ناو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته ئه‌رێنییه‌دا، به‌ڵام بۆ خۆده‌رخستن و قسه‌ی فه‌یسبووك و رازیكردنی دڵی گه‌وره‌كانی، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌خنه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه گرتووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه په‌لاماری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانیشی داوه.
بڵێسه كه له ڕابردوودا هه‌وڵی زۆری داوه به‌ده‌ر بكه‌وێ، ئێسته به ڕاكێشانی هاوسۆزی شنگالییه‌كان ده‌یه‌وێ خۆی ده‌ربخات.
له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه خه‌دیجه مزووری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و سوودی زۆری بۆ شنگالییه‌كان و ئێزیدییه‌كان ده‌بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ر كار و ڕێككه‌وتنێك به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری و ئارامی بێت جێی ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام ڕه‌نگه خه‌ڵكانێك بۆ خۆده‌رخستن ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما بگرن.