سێ پشكنینەكەی كۆرۆنا.. كامیان ئەنجامی وردترە

:: PM:10:01:10/10/2020 ‌

لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵداوە، چەند جۆرێك پشكنین لە ناوەندی پزیشكی و نەخۆشخانە و تاقیگەكان پشتی پێ دەبەسترێ بۆ دیاریكردنی تووشبوون بەو ڤایرۆسە، لەوانە وەرگرتنی سامپڵی خوێن یان شلەی لووت و لیكی دەم، بەڵام كامەیان ئەنجامی وردتر دەدات بە دەستەوە. 
زیاتر لە 37 ملیۆن تووشبوو و ملیۆنێك مردن هەیە
ئێستە دووجۆری سەرەكی پشكنینی كۆرۆنا هەیە، پشكنینی دەستنیشانكردن، كە بەدوای ڤایرۆسەكەدا دەگەڕێت لە شلەی لووت و دەم، پشكنینی خوێن كە بەدوای دژەتەنەكاندا دەگەڕێت، ئەوەیش دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی سیستمی بەرگری لەشت پێشتر دووچاری هێرشكردن بووەتەوە، لە خوارەوە سێ جۆر پشنین باس دەكەین: 

پشكنینی "بی سی ئاڕ"، هەستیارترینە بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسەكە و ئەنجامەكانی زۆر وردە، كاتێك سامپڵی شلەی دەم و لووت و لیك و قورگ وەردەگیرێت، پشت بە كارلێكی پۆلیمیراتی دواییەك دەبەستێت، كە تەكنیكێكی كارگەییە بۆ ئاشكراكردنی مادەی بۆماوەیی ڤایرۆسەكە بەكاردێت، وەك دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی باسی كردووە، ئەنجامەكەیش لە چەند خولەكێك تا چەند رۆژێك دەردەكەوێت.

تاقیكردنەوەی خێرا، چونكە كاتی پێویست بۆ وەڵامدانەوە زۆر خێراترە لە پشكنینی ئار ئێن ئەی و نرخی ئەنجامدانیشی هەرزانترە، بۆیە بۆ كەسانێكی زۆر دەكرێ وەك لە فڕۆكەخانەكان، كاتێك سامپڵێك لە بەشی دواوەی لووت یان قورگ وەردەگیرێت، بەڵام بەر لە چاوەڕوانیكردن بۆ ماوەی چەند رۆژێك تا دەركەوتنی ئەنجامەكان، دەكرێ ئەنجامەكەی لە سەعاتێك یان كەمتر دەربكەوێت، سەرەڕای وردی ئەنجامەكەی، بەڵام كێشەكە ئەوەیە رەنگە ئەنجامی نێگەتیڤ بدات، سەرەڕای بوونی ڤایرۆسەكە.  

پشكنینی دژەتەن، ئەو پشكنینە بەدوای دژەتەنەكان دژ بە ڤایرۆسەكە دەگەڕێت، كە بریتین لە پرۆتینێك سیستمی بەرگری لەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هۆكاری نەخۆشی و تەنی نامۆ وەك ڤایرۆس دروستی دەكات، لێرەدا پشكنینیەكە پێت ناڵێ كە ڤایرۆسەكە هەیە، بەڵكو ئەوەت پێشان دەدات ئاخۆ لە رابردوو تووشی بوویت، كە رەنگە پێش چەند مانگێك بووبێت، كاتێك دژەتەن دوای چەند رۆژێك لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە خوێن دەردەكەوێت، بۆیە وا باشترە دوای 14 رۆژ لە دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون ئەنجام بدرێت. 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل