مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری كارمه‌ندانی عێراق ماوه‌ی زیاتر له 40 ڕۆژ دواكه‌وتووه و ئه‌مه‌یش به ڕوونی ته‌واوی پێشبینییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه، كه عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی قورس تێپه‌ڕ ده‌بێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كه دواكه‌وتنی مووچه له ته‌واوی عێراق به‌لای كه‌مه‌وه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ئاشكرای كرد، كه ته‌نگژه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی كارمه‌ندان تا ئه‌وكاته به‌رده‌وامی ده‌بێت، كه په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 نه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به پشتبه‌ستن به یاساكه‌وه حكوومه‌ت بتوانێ كورتهێنانه‌كانی بودجه پڕ بكاته‌وه.
زیاتر گوتی، ئێسته كۆی داهاتی مانگانه كه ده‌كه‌وێته ده‌ست حكوومه‌تی عێراقه‌وه بریتییه له 2.4 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ته‌نیا مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی حكوومه‌ت، مانگانه پێویستی به نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و كورتهێنانی گه‌وره دروستبووه و حكوومه‌ت توانای ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و پاره زۆره‌ی نییه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی داهاتی وڵات، له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول چاره‌سه‌ركرا، به‌ڵام بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه واته تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر دۆخه‌كه قورس‌تر ده‌بێ، بۆ حكوومه‌تی عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی داهاتی مانگی ئۆكتۆبه‌ری خه‌رج كردووه، تا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی پێ بدرێ و چیتر دواكه‌وتن ڕوونه‌دات، به‌ڵام مانگی ئۆكتۆبه‌ر داهات له كوێ بهێنێت؟ ئه‌مه گرفتێكه له ئێسته‌وه ڕووبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدرالی بووه‌ته‌وه، كه ناتوانێت ده‌سته‌به‌ری مووچه‌ی مانگی داهاتوو بكات.
مانگانه پێویستی به پێنج ملیار دۆلاره بۆ مووچه‌ی و داهاتی مانگانه‌یشی ته‌نیا 2.4 ملیار دۆلاره
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ده‌سكه‌وتنی داهات و پاره بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ئه‌ركێكی قورس و سه‌خت ده‌بێ به‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه حكوومه‌ت زۆرترین فشار له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای قه‌رزكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان تێپه‌ڕێنرێ، تا له ڕێی قه‌رزه‌وه بودجه‌ی پێویست ته‌نیا بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان ده‌سته‌به‌ر بكرێ و دواكه‌وتن ڕوو نه‌دات، هه‌وڵی ته‌واویش ده‌درێ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كه قه‌رزكردنه‌كه له ناوخۆی وڵات بێ و په‌نا بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی نه‌بات.
سه‌باح عگیلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه، هیچ جۆره قه‌رزێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كی بكات، تا په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای قه‌رزكردنه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان، تا ئێسته‌یش په‌رله‌مانی عێراق هه‌نگاوی ڕژدی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایه نه‌هاوێشتووه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی حكوومه‌تی نیگه‌ران كردووه.
له به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز له په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان داوا ده‌كه‌ن، كه ورده‌كاری ته‌واوی داهاته‌كانی عێراقیان بۆ ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام حكوومه‌ت ئه‌وه به دروستكردنی كێشه ده‌زانێ و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له بودجه‌ی ساڵانه هه‌موو ورده‌كارییه‌كی داهات خراوه‌ته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان و ئێسته‌یش مانگانه وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕێژه‌ی هه‌نارده و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بڵاو ده‌كاته‌وه، داهاتی تریش جیا له نه‌وت بۆ هه‌مووان ڕوونه، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه تا كه‌مترین ئاست دابه‌زیوه، بۆیه به‌رده‌وام فشار له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێ له تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای قه‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق تووشی مایه‌پووچبوون نه‌بێت.
حكوومه‌ت هه‌وڵی قه‌رزكردن ده‌دا و په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نادات
نه‌توانینی حكوومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان، واته شكستی ده‌وڵه‌ت له سێكته‌ری دارایی به گشتی، كه به پله‌ی یه‌كه‌میش وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسی ئه‌و دۆسیه‌یه‌یه، ئه‌مه‌یش ترسی لای حكوومه‌تی كازمی دروست كردووه، چونكه به دواخستنی زیاتری مووچه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له عێراق بته‌قنه‌وه و فشارێكی سه‌خت له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، عالیه نوسێف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه قه‌رزكردنی حكوومه‌ت بۆ مووچه، مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئابووری عێراق و به ته‌واوی دۆخی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌رده‌لوولێكی به‌هێزی ته‌نگژه‌ی ئابووری، كه ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه و كاریگه‌ری ماوه درێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه حكوومه‌تی عێراق هه‌رچۆنێك بێ له‌سه‌ری پێویسته كه ده‌سته‌به‌ری مووچه‌ی كارمه‌ندانی بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به دۆخێكی قورسی دارایییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه كه مووچه ده‌سته‌به‌ر بكات، دواكه‌وتنی مووچه هێلی سووره و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست ده‌كات، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك ده‌ته‌قێته‌وه و دۆخی عێراق به‌ره‌و كاره‌سات هه‌نگاو ده‌نێت.