تا ئێسته‌یش خه‌ڵكی هه‌موو ڕۆژ دوو جار به فڵچه و هه‌ویری ددانه‌وه ڕۆژانه دووجار ددانه‌كانیان ده‌شۆن، هه‌ویری ددانیش پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له فلۆرید و پێویسته دوو خولهك به‌سه‌ر ددانه‌كانه‌وه بمێنێنه‌وه، به‌ڵام پزیشكێكی مالیزی باوه‌ڕێكی هه‌ڵه كه هه‌مووان پێڕه‌وی ده‌كه‌ین، ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌ویش تایبه‌ته به بڕ و ڕێژه‌ی هه‌ویری ددان كه بۆ شۆردنی ددانه‌كان له هه‌ر جارێكدا به‌كاری ده‌هێنین.
جا‌و جی تییه پزیشكی مالیزی تایبه‌ت به بواری ددان كه له كۆلێژی كینگزی له‌نده‌ن خوێندوویه‌تی ده‌ڵێ، كاتێك ریكلامه‌كانی هه‌ویری ددان سه‌یر ده‌كه‌ین، وا ده‌ركه‌وتووه كه بڕێكی زۆری هه‌ویر بخه‌ینه سه‌ر فڵچه‌ی ددان شۆردن و ئنجا ده‌ست به شۆردنی ددانه‌كانمان بكه‌ین، ئه‌وه‌یش بووه‌ته باوه‌ڕێك لای مرۆڤ، كه چه‌ندی هه‌ویری زیاتر بۆ شۆردنی ددان بخاته سه‌ر فڵچه‌كه، ئه‌وا ددانی سپی‌تر و پاكتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه دوور له ڕاستییه‌وه.
ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری زۆری بۆ چۆنیه‌تیی شۆردنی
ددان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه ئه‌و باوه‌ڕه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی زانسته كه زۆرتر هه‌ویری ددان شۆردن به‌كاربهێنین، ددانمان پاكتر و سپی‌تر ده‌بێته‌وه.
زۆر به‌كارهێنانی هه‌ویری ددان بۆ شۆردنی ددانه‌كانمان تووشی ژه‌هراویبوونی فلۆریدمان ده‌كات
جا‌و جی تیه ده‌ڵێ، پێویسته بڕ و ڕێژه‌ی هه‌ویری ددان بۆ شۆردنی ددانه‌كانمان به گوێره‌ی ته‌مه‌نمان به‌كاربهێنین، بۆ كه‌سانی سه‌رووی سێ ساڵ پێویسته هێنده‌ی ده‌نكه نۆك و بازێلا هه‌ویری ددان بخرێته سه‌ر فڵچه‌ی ددان شۆردنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌یش كه‌متر بوون، پێویسته هێنده‌ی ده‌نكه برنجێك هه‌ویری ددان بڕژێننه سه‌ر فڵچه‌ی ددان.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، به‌كارهێنانی بڕێكی زۆری هه‌ویری ددان بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی سێ ساڵی كه هێشتا ددانه‌كانیان له قۆناغی گه‌شه‌كردندایه كارێكی مه‌ترسیداره و زیانی زۆر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ددانه‌كان تووشی ژه‌هراویبوون به‌هۆی فلۆرید ده‌بن، كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دروستكردنی هه‌ویری ددانه.