بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م 13ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه زانیاری له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا بكات.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی وه‌زیری دارایی حكوومه‌ت دێته په‌رله‌مان و ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی ده‌دات.
وه‌زیری دارایی له په‌رله‌مان ده‌بێت
ڕوونیشی كرده‌وه كه وه‌زیری دارایی باسی چاره‌نووسی ئه‌و مووچانه‌یش ده‌كات كه هێشتا دابه‌ش نه‌كراون و ڕه‌وشی دارایی ده‌خاته ڕوو.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگانه ده‌كه‌ن كه هێشتا دابه‌ش نه‌كراون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان گوتی، هێشتا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نییه و سبه‌ی هه‌مووی ڕوون ده‌بێته‌وه.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو، حكوومه‌ت له‌ماوه‌ی 13 مانگی ته‌مه‌نی 12 مووچه‌ی دابه‌ش كردووه و ئه‌وه‌یشی ماوه‌ته‌وه به‌پێی خۆگونجاندنی دارایی دابه‌ش ده‌كرێ.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ملیۆنێك و 253 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری هه‌یه، له چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندان ته‌نگژه ڕووی له حكوومه‌ت كرد، كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و راگرتنی ئه‌و به‌شه پاره‌ی هه‌رێم له به‌غداوه، ته‌نگژه سه‌ره‌كییه‌كان بوون، به‌ڵام حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكی داوه مووچه دابه‌ش بكات.