مه‌حموود یاسین كه گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ری ناوداری بواری فیلم و دراما و شانۆی میسرییه و به ئه‌ستێره‌ی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌مڕۆ كوڕه گه‌وره‌كه‌ی رای گه‌یاندووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سیناریست و ئه‌كته‌ر عه‌مرو مه‌حموود یاسین كه كوڕی گه‌وره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه، رای گه‌یاندووه مه‌حموود یاسین ئه‌ستێره‌ی فیلمی سینه‌مای میسری، له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
مه‌حموود یاسین له‌دایكبووی 1941ی شاری پۆڕسه‌عیده، له قۆناغی ئاماده‌ییدا له‌ڕێی "یانه‌ی شانۆ" كاری شانۆیی كردووه، دواتر بۆ خویندن چووه‌ته قاهیره و له‌وێ كۆلێژی یاسای ته‌واو كردووه. له‌وێ خه‌ونه‌كانی هاتنه دی كه چووه‌ته شانۆ نه‌ته‌وه‌یی و له‌وێدا به‌شداریی له ده‌یان شانۆگه‌یدا كردووه، نموونه‌یان (لیلى والمجنون) و(الخدیوی) و(حدپ فی أكتوبر) و(عوده الغائب) و(الزیاره انتهت) و(بدایه ونهایه) و(البهلوان).
له ساڵانی شه‌سته‌كاندا له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی به رۆڵی مامناوه‌ندی به‌شداریی كردووه، دواتر له 1970وه رۆڵی پاڵه‌وانی له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان شادیه، نادیه لوتفی، عه‌فاف رازی، نه‌جلا فه‌تحی، نادیه جوندی، یوسرا و سه‌فیه عومه‌ری بینیوه.
دواتریش مه‌حموود یاسین له دراماكاندا، وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی، رۆڵی له دراماكانی (الدوامه) و(غدا تتفتح الزهور) و(مژكرات زوج) و(اللقا‌و الپانی) و(أخو البنات) و(الیقین) و(العصیان) و(سوق العصر) و(وعد ومش مكتوب) و(چد التیار) و(ریاح الشرق) و(أبو حنیفه النعمان) بینیوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ خاتوونه هونه‌رمه‌ند شه‌هیره هاوسه‌رگیرییان كردووه. ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له چالاكیی هونه‌ریی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.