تانكی ئه‌برامز ئێم وه‌ن ئه‌ی وه‌ن به یه‌كێك له به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین تانكه‌كان له جیهان داده‌نرێ و تانكێكی شه‌ڕكه‌ره و به پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی دروستكراوه، هه‌رچه‌نده له 1980ه‌وه خراوه‌ته خزمه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵام به‌رده‌وام نوێكراوه‌ته‌وه و خاوه‌نی به‌هێزترین قه‌ڵغانی خۆپارێزی و به‌رگه‌گرتنی مووشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌ند و قازیفه و گولـله تۆپه، به‌وهۆیه‌وه زۆربه‌ی سوپاكانی جیهان چاویان له كڕینیه‌تی، عێراقیش خاوه‌نی زیاتر له 250 تانكی ئه‌برامزه.
به‌هۆی كه‌موكوڕی و كێشه‌كانی تانكی ئێم 60ی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 1971ه‌وه بیر له دروستكردنی جۆره تانكێكی تر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه، كه زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتوو بێ و له جیهان وێنه‌ی نه‌بێت، به‌وهۆیه‌وه تا ساڵی 1980 توانیان تانكه نوێكه به‌رهه‌م بهێنن و ناوی نرا
ئه‌برامز، له ناوی كریتون ئه‌برامز فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی ڤێتنام وه‌رگیرا، به‌هۆی ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌و جه‌نگه و بۆ له‌یادنه‌كردنی ئه‌و فه‌رمانده مه‌زنه‌ی سوپا به ناوی فه‌رمانده‌كه كرایه‌وه و ده‌ست به دروستكردنی كرا و خرایه خزمه‌تی سوپاوه.
تانكه‌كه له جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان و ئه‌فغانستان و عێراق و جه‌نگی تیرۆر به‌كارهێنراوه، جیا له ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و میسڕ و مه‌غریب و كوێت و ئوسترالیا و عێراق هه‌یانه و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێیان فرۆشراوه، تانكه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كریسله‌ر بۆ به‌رگری، كه دواتر ناوی گۆڕا بۆ "جه‌نه‌ڕال دینامیكزلاند سیسته‌مس" به‌رهه‌مهێنراوه. تانكی ئه‌برامز شوێنی چوار كه‌س ده‌گرێ، كه یه‌كێكیان شوفێر و یه‌كێكیان دانه‌ری گولـله‌ی تانكه‌كه له نێو شوێنی تۆهاوێژه‌كه و فه‌رمانده یان كاپتی تانكه‌كه و یه‌كێكی تریش كه كار به ڕه‌شاشه‌كانی سه‌ر تانكه‌كه بكات.
بزوێنه‌ری ئه‌و تانكه له جۆری گازه و هێزی ڕاكێشانی هه‌زار و 500 ئه‌سپی هه‌یه و كێشی تانكه‌كه‌یش زیاتر له 63 تۆن ده‌بێت، تۆپهاوێژی تانكه‌كه ئێم 256ه كه گولـله تۆپی عه‌یار 120 ملیمه‌تر ده‌هاوێژێ و شوێنی ڕه‌شاشێكی عه‌یار 12.7 ملیمی هه‌یه، و دوو ڕه‌شاشی تریش له جۆری 7.62 ملیم ده‌توانرێ له‌سه‌ر تانكه‌كه به‌كاربهێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش ده‌توانێ بۆمبی دووكه‌ڵی بهاوێژێت و ناوچه‌كه بكات به دووكه‌ڵ و ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
به تانكه نه‌به‌زیوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جیهان ناوی ده‌ركردبوو
ئه‌و تانكه شوێنی هه‌ڵگرتنی 42 مووشه‌ك و تۆپی هه‌یه، كه له جۆره‌كانی ئێم774و ئێم 829 ئه‌یپی كه له یۆرانیۆم دروستكراوه و هه‌موو ته‌نێك ده‌بڕێت، كه‌ی ئی ده‌بلیو، ئێم 865 كه له‌ناوبه‌ری ئۆتۆمبێلی درعه، ئێم 830 ئاگرێكی گه‌وره دروست ده‌كات و هێزێكی زۆری هه‌یه، ئێم 908، ئێم هه‌زار و 28، ئێم 865 تی، ئێم 831. كۆی ئه‌و گولـله تۆپ و مووشه‌كانه تا دووری سێ تا چوار كیلۆمه‌تر ده‌هاوێژێت و كاردانه‌وه‌ی زۆر وێرانكه‌ر له‌و شوێنه به ئامانجگیراوه دروست ده‌كات.
په‌یكه‌ری ئه‌و تانكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تۆكمه وبه‌هێز دروستكراوه و یۆرانیۆمی په‌ستێنراوی تێدا به‌كارهاتووه، كه جیا له‌وه‌ی هیچ شتێك نایبڕێت، هاوكات دژی ئاگرگرتنه‌وه و به ته‌واوی سوپای به‌رانبه‌ر تووشی شۆك ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ بوه‌ستێنرێ و ببڕدرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌لغانی شوبهامی به‌ریتانیشی بۆ دانراوه، كه به به‌هێزترین قه‌لغان داده‌نرێ و له چه‌ندان توێژی پۆڵا پێكهاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانرێ تێكبشكێندرێت.
درێژه‌ی تانكه‌كه 7.9 مه‌تره و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 3.65 مه‌تره و زۆرترین خێرایی 66 كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێك، توانای ڕێ بڕینی بۆ مه‌ودای 480 كیلۆمه‌تر هه‌یه و تانكی سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی هه‌زار و 900 لیتر ده‌گرێت، ده‌توانرێ سیسته‌می دژه بۆمبی چێنراویشی له پێشه‌وه ببه‌سترێت، جیا له‌وانه‌یش سیسته‌می دژه چه‌كی كیمیایی تێدایه، به‌هۆی دانانی فلته‌ری پاككه‌ره‌وه‌ی هه‌وا له جۆری كاوتوشك، كه دژی تیشكدانه‌وه و گه‌یشتنی بۆنی گازی كیمیایییه بۆ ناوه، كه به‌وهۆیه‌وه تاقمه‌كه‌ی له‌ناو ببرێت.
پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی تێدا به‌كارهێنراوه و هیچ چه‌كێك نه‌یده‌بڕی
ناوه‌وه‌ی تانكه‌كه شه‌ش هاوێنه‌ی جۆری بیكریسكۆپی تێدایه كه بینین به گۆشه‌ی 360 پله ده‌بێ، واته ده‌وروبه‌ری تانكه‌كه به ته‌واوی، جیا له‌وه‌یش سیسته‌می بینینی شه‌و و رۆژی، دووربینی بینین له ژێر تیشكی سه‌روه‌نه‌وشه‌ییشی بۆ دانراوه، سیسته‌می بینینی شه‌و بۆ كه‌سی سێره گر له ئامانج، سیسته‌می خه‌مڵاندن له ڕێی لیزه‌وه، سیسته‌می هۆشداری و زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه به لیزه‌ر.
هاوكات كۆمپیوته‌رێكی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی تێدایه، كه زۆر به وردی شێوازی ڕۆیشتن و ئاراسته‌ی تانكه‌كه و خێرایی و ئاراسته‌ی با و چۆنیه‌تی پێكانی ئامانج و گونجاوی له‌گه‌ڵ دۆخی كه‌شوهه‌وا و سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كان له ڕووی دووری و به‌رزی ئامانج له تانكه‌كه‌وه و له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه پێوانه ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به بۆردمانی ئامانجه‌كه بكرێت.
بزوێنه‌ر و تانكی سووته‌مه‌نی ده‌كه‌وێته به‌شی پشته‌وه‌ی و به ته‌واوی له شوێنی به‌ڕێوه‌بردن و شوفێریكردن جیاكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام تیمی ناو تانكه‌كه سه‌لامه‌ت بن، له‌باره‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی تانكه‌كه هیچ خاڵێكی زۆر دیار بوونی نییه و ئه‌برامز به تانكه خۆڕاگر و نه‌به‌زیوه‌كه ناسراوه، عه‌یب و كه‌موكوڕییه‌كانی ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه سووته‌مه‌نییه‌كی یه‌كجار زۆری پێویسته، له ته‌م و خۆڵبارین كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێ، له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا تیمه‌كه‌ی ناوی تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بن و به‌هۆی گه‌رما و ئاره‌قكردنه‌وه و نه‌بوونی هه‌واگۆڕكێی خێرا، چونكه سیسته‌می هه‌واگۆڕكێی كه دژی سیسته‌می تیشكدانه‌وه و گازی كیمیاییه، وا ده‌كات هه‌وا بپاڵێوێ و ته‌نیا بۆ هه‌ناسه‌دان هه‌وای پاك بباته ژووره‌وه، ئه‌مه‌یش تیمی ناو تانكه‌كه به ته‌واوی بێزار ده‌كات.
دواجار شكۆی ئه‌و تانكه له جیهان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه شكێنرا و له داستانی پردێ یه‌كێك له ئه‌برامزه‌كان وێران كرا
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزانه‌ی ئه‌برامز هه‌یه‌تی، له جیهان به تانكه نه‌به‌زیوه‌كه ناوی ده‌ركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ جۆره چه‌كێكی هێزی پیاده ناتوانرێ بیبڕێت، به‌ڵام له 20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2017 له شارۆكه‌ی پردێ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان ئه‌و تانكه به ته‌واوی تێك بشكێنن، ئه‌مه‌یش جیهانی تووشی شۆك كرد و سه‌رجه‌م میدیاكانی جیهان به بایه‌خه‌وه له‌و هه‌نگاوه‌یان ڕووانی و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێشمه‌رگه توانیان تانكه نه‌به‌زیوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ببه‌زێنن.