تیمێكی ژاپۆنی بواری ته‌ندروستی رای ده‌گه‌یه‌نن كه به‌پێی توێژینه‌وه‌یان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا پێند ئه‌وه‌نده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا له‌سه‌ر پێست ده‌مێنێته‌وه، بۆیه زۆر گرنگه به‌رده‌وام ده‌سته‌كان و ده‌موچاو بێنه شووشتن.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی تیمێكی بواری ته‌ندروستی له ژاپۆن، ڤایرۆسی كۆرۆنا پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا له‌سه‌ر پێست ده‌مێنێته‌وه، چونكه كۆرۆنا نۆ سه‌عات له‌سه‌ر پێست ده‌مێنێته‌وه و ئه‌نفله‌وه‌نزا ماوه‌ی 1,8 سه‌عات ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌م مانگه له گۆڤاری "نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان" بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ستنیشانی كردووه كه ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا ته‌نیا 1,8 سه‌عات له‌سه‌ر پێست ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام كۆرۆنا نۆ سه‌عات، بۆیه زۆر گرنگه له‌م قۆناغه‌ی كه كۆرۆنا گه‌شه‌ی كردووه، ده‌بێ به‌پێی ده‌رفه‌ت و كات، رۆژانه چه‌ندان جار ده‌ست و ده‌موچاو بێنه شووشتن.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفله‌وه‌نزا له دوای شووشتنی ده‌ست و ده‌موچاو، له ماوه‌ی 15 چركه‌دا كاریگه‌ریی نامێنێت، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر كاریگه‌ر ده‌بێ له‌سه‌ر مرۆڤ. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ له‌و په‌تایه رزگارتان بێت، باشتره رۆژانه چه‌ندان جار ده‌ست و ده‌موچاوتان به سابوون و پاككه‌ره‌وه بشۆن.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 40 ملیۆن كه‌س تووشی بوون، هاوكات زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.